کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بنەماڵەی شەنیاشار: مرۆڤ خۆڕاگری نەکات ئەو کاتە دادەڕزێت و دەپوکێتەوە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا لە پێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان لە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند: "مرۆڤ خۆڕاگری نەکات، ئەو کاتە دادەڕزێت و دەپوکێتەوە". -
قەرەسوو: سیستمی ئیمراڵی نەک هەر کورد، هەموو هێزەکانی دیموکراسی کردووەتە ئامانج-١
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو رایگەیاند گۆشەگیری و کردەوەی نایاسایی کە لە ئیمراڵی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، تەنیا لە دژی کورد نییە، بەڵکوو لە دژی سەرجەم هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیایە. -
کەجەکە: چالاکیەکەی هەڤاڵ زیلان بەهێزترین هێمای خاوەندارییە لە راستیی رێبەرایەتی
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی چالاکی گیانبازی زیلاندا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "چالاکی هەڤاڵ زیلان گەورەترین هێمای خاوەندارییە لە راستیی رێبەرایەتی کە پێوانی ئازادی خوڵقاندووە و دەیپارێزێت". -
'گۆشەگیری هەر لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد کرا'
بەڕێوەبەری ناوەندی گشتیی ئۆهەدە محێدین موگوچ رایگەیاند، گۆشەگیری لە دامەزراندنی کۆمار بەدواوە بەسەر کورداندا سەپێندراوە و وتی، "لەو رۆژەوەی گەلی کورد لە پێگەی دامەزرێنەر و کۆڵەکەی سەرەکی لادرا، هەر لەوکاتەوە گۆشەگیرکراوە". -
لە بازید گۆڕی گەریلاکان شێوێندرا
کێلی گۆڕی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە گۆڕستانی شاری کۆچکران شێوێنرا، لەڕێگەی پرژاندنی بۆیاخی ڕەشەوە. -
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا لە کەرکوک
لە کەرکوک بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، ئەنجوومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) و گەنجانی ووڵاتپارێز سەردانێکیان ڕێکخست بۆسەر گڵکۆی شەهیدان. -
دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتوچۆی لە شەرناخ درێژکردەوە
دەوڵەتی تورک لە ١١ هەرێمی شەرناخ، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە. -
هەپەگە: داگیرکەران ٤ جار بە چەکی قەدەغەکراو و بە سەدان جاریش لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە سیدا. ١٢ جار بە فرۆکەی شەڕ، ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٢٥٦ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامدا. -
بایک: دەبێت زیاتر خاوەنداری لە پڕۆژەی رێبەر ئاپۆ بکەین
جەمیل بایک رایگەیاند، کە دوای هەڵبژاردن هێرشەکانی سەر رێبەری گەلی کورد، پەکەکە و سیاسەتی دیموکراتیک زیاتر بوون و وتی، "دەیانەوێت هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەناو ببەن. لەم قۆناغەدا دەبێت زیاتر خاوەنداری لە پڕۆژەکەی رێبەر ئاپۆ بکەین". -
دەوڵەتی تورک گوندێکی نزیک ئامێدی بۆردومان کرد
فرۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشوری کوردستان گوندێکیان لە نزیک ئامێدی بۆردومان کرد. -
کەجەکە جەژنی قوربانی لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز کرد
کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە جەژنی قوربانی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد و داوای لە هەموو گەلان کرد کە لە دژی دەوڵەتی تورکی نکۆڵیکار و کۆمەڵکوژکار بە شێوەیەکی رێکخراو تێکۆشان بکەن. -
سێ چالاکوان لە دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کۆساڵان رفێندران
سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران لە کاتی گەڕانەوەیان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کۆساڵانی سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە رفێندران. -
کەجەکە: تێکۆشانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی دەگەیەنینە سەرکەوتن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە یادی شێخ سەعید و هەڤاڵانی بە بیرهێنایەوە، کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لەسێدارەدران و رایگەیاند، "ئێمە بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە پەیوەستبین بە یادی شەهیدانمان و تێکۆشانیان بگەیەنینە سەرکەوتن". -
تۆڵهەڵدان: ئێمە لە چیا لە سەر هێڵی شەهید زیلان تێدەکۆشین
گەریلای هەپەگە ئازاد تۆڵهەڵدان یادی زەینەب کناجی کردەوە کە بە هۆی چالاکییە گیانبازییەکەیەوە بووەتە هێما و لەو بارەوە رایگەیاند، "چالاکیەکەی بە ئیرادە و بڕوا و پێداگرییەکی گەورە ئەنجامدا، ئێمەش لە چیاکانی کوردستان لەسەر هێڵی شەهید زیلان تێدەکۆشین". -
لە سلێمانی یادی حەسەن زیرەک کرایەوە
لە ٥١ هەمین ساڵیادی مردنی، لە سلێمانی یادی حەسەن زیرەک کرایەوە. -
هەپەگە یادی دیدار تۆڵهەڵدنی بەرزڕاگرت
هەپەگە بە رێزەوە یادی دیدار تۆڵهەڵدانی کردەوە و رایگەیاند، "هاوڕێمان دیدار وەک جەنگاوەڕێکی پێشەنگی پەکەکە و پاژک بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێیانی". -
لە زیندانی هەولێر ٤٠ رۆژە داغ و ئەر مانیان لە خواردن گرتووە
لە زیندانی هەولێر ٤٠ رۆژە مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر کە رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەوە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان. -
جووتیارانی كەركوك: "تا كێشەكەمان بەتەواوی چارەسەر نەكرێ واز لە مانگرتن ناهێنین"
مانگرتنی جووتیارانی کورد و تورکمانی کەرکوک زیاتر لە ٢٥ رۆژە لە دژی هەوڵە داگیرکارییەکانی سوپای عێراق بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان بەردەوامە. -
پەکەکە یادی دیار غەریبی بەرزڕاگرت
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە چوارەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب (هەڵمەت) بە بیر دەهێنێتەوە. -
چالاکوانانی بواری جینۆساید و ئەنفال: گوندی تۆپزاوای کەرکوک لە بەردەم مەترسی سڕینەوەدایە
٥٥ ڕێکخراو و چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال: "لە سایەی حکومەتەکەی سودانیدا، بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس لەسەر جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکوک پەیڕەو دەکرێت و یادەوەری تاڵی تاوانی ئەنفال بە بیری هەمووان دێنێتەوە". -
گەریلا بێریتان چیا: دوای رووناکی زیلان دەکەوین
گەریلای یەژا ستار بێریتان چیا رایگەیاند، "وەک چۆن هەڤاڵ زیلان خۆی کردە تۆپەڵێک ئاگر و خۆی بە دڵی دوژمندا کێشا، وەک شوێنکەوتووی ئەو ئێمەش تێکۆشانمان تا دوا هەناسە درێژە پێدەدەین و شوێن رووناکی ئەو دەکەوین". -
سەرکردەیەکی یەکێتی: بە پشتیوانی وەزیری بەرگریی عێراق هەوڵی بەعەرەب کردنی کەرکوک دەدرێت
حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: "بەپشتیوانی وەزیری بەرگریی عیراق و هەندێ خەڵکی تری شۆڤێنی هەوڵی داگیرکردنەوەی زەوی وزاری کورد و تورکمانی کەرکوک دەدرێتەوە". -
هەپەگە: کامێرایەکی حەراری و رادارێک تێکشکێندران
لە گۆڕەپانی بەرخودانی زەندورای مەتینا لە ٢٢ی حوزەیراندا بە شێوازی نیشانشکێنی لە سەربازانی تورکی داگیرکەر درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کامێرایەکی حەراری و رادارێک تێکشکێندران. -
هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بەڕێزەوە یادکردەوە
هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بەڕێزەوە یادکردەوە کە لە کاتی جیاجیادا سەهیدبوون و رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین". -
پێنجوێنی: دەوڵەتی تورک سەرکێشی پلانەکانی دژی گەلی کورد دەکات
سیاستەمەداری گەلی کورد محەمەد ئەمین پێنجوێنی ڕایگەیاند، "پلانەکانی دژی گەلی کورد کە تورکیا سەرکێشی دەکات مەترسیدارن، دبێت بە یەک ڕێزی وڵامی هێرشەکان بدەینەوە".