کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فەرماندەی هەپەگە لە حەفتانین بە توندی هۆشداریدایە سەرۆک جاشەکان
فەرماندەی هەرێمی حەفتانینی هەپەگە رایگەیاند، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو سەرۆک جاشانەدا دەکەین کە گوێ لە هۆشداریەکانمان ناگرن و پێشەنگایەتی بۆ هێرشی داگیرکەران دەکەن بۆ سەر حەفتانین و جەختیشی کردەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا ناوەکانیان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت. -
ڕۆژنامهنوسان و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك: تكایه فریای بادینان بکەون
كۆمهڵێك ڕۆژنامهنوس و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك لە پای ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیریەی کە هێزەکانی پەدەکە لە بادینان بەشێوازی دڕندانە ئەنجامی دەدەن، بانگەوازێکیان ئاڕاستەی ڕای گشتیی کردوە و تیدا هاتووە: "فریای بادینان بكهون". -
دوو هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران
حهفتهی ڕابردوو دوو هاوڵاتیی كورد به ناوهكانی عهلی ئهشرهفیان و باران باشام، لەسەر ڕێگای شاری زەنجان کەوتنە بەر تهقهی هێزەكانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ و گیانیان لە دەستدا. -
پاژک: یادەوەری هاوڕێ لەیلا دەبێتە ڕۆناکی تێکۆشانمان
پاژک: تێکۆشانی هاوڕێ لەیلا کە میلیتانێکی پێشەنگ بوو، سەردەکەوێت. یادەوەری هاوڕێ لەیلا دەبێتە ڕۆناکی تێکۆشانمان. -
لە حەفتانین ٧ سەربازی تورک سزادران
هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا ٢٠ی ئاب لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٧ داگیرکەری سزادران و ٣ داگیرکەریش بریندارکران. -
٧٧ رۆژە چاوەڕێی وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکانیانن
بنەماڵەی گەریلاکانی هەپەگە ساڵح ئەکینجی و عیزەت یگیت ماوەى ٧٧ رۆژە ناتوانن تەرمی رۆڵە شەهیدەکانیان وەربگرنەوە. بنەماڵەکان ٧٧ رۆژە چاوەڕێی ئەنجام و گەڕانەوەى پشکنینی دی ئێن ئەی ن. -
تەرمی ئۆگیورلایان گەریلای هەپەگە لە بسملی ئامەد بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە رەمەزان ئۆگیورلایان، کە لە ٩ی حوزەیران لە فارقینی ئامەددا شەهید بوو بوو، لە ناوچەی بسملی ئامە لە گەمارۆی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکدا بە خاکسپێردرا. -
لە خانەقین ٤ پۆلیسی عێراق کوژران و ٣ گەنجیش رفێنران
چەتەکانی داعش دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر ناوچەى خانەقین لە باشووری کوردستان و بەو هۆیەوە ٤ پۆلیسی عێراق کوژران. هەروەها لە گوندێکى ئەو ناوچەیەشدا ٣ گەنج رفێنران. -
ژمارەی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیادا نادیارە
بێریڤان ئەمینە کۆرکوت لە بەڕێوەبەرایەتیی رێکخراوی بەرگریکردن زیندانیان (CÎSST) رایگەیاند، ژمارەى ئێستای زیندانەکان بەپێی قەبارەی گرتووخانەکان بڵاودەکرێتەوە، بەڵام ئامارێکى روون لەسەر ژمارەی زیندانیان لە تورکیا لە بەردەستدا نییە. -
کەژەکە: لەیلا ئاگری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریمان لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو
کەژەکە ڕایگەیاند، لەیلا ئاگری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەژەکە شەهید بووە و وتی"بەناوی تەڤگەری ژنانی کورد، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە بە دڵسۆزی و بە یادکردنەوەی هەڤاڵ لەیلا ئاگری کە ژنێکێ پێشەنگ بوو، کوردستانێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد دەستەبەر بکەین." -
پارێزگاری وان بەرگری لە قەدەغە کرد و ئاژانسی فوراتی کردە ئامانج
محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان لەبارەی قەدەغەوە کە ٤ ساڵە بەردەوامە وتی،"سەیری هەواڵەکانی ئاژانسی فورات بکەن، هۆکاری قەدەغەکە دەبینین." -
هەپەگە: لە ئاسمانەوە لە سوپای داگیرکەری تورکماندا
یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قەرەقۆلی سرەیاندا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژران. چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی دۆغا زیلان یەکەم شەهید یەکینەکانی ئاسمانی و پشتگیریکردنی بەرخۆدانی حەفتانین ئەنجامدراوە. -
لە ئامەد، ئێلح و وان چالاکی ئەنجامدران
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید دەستان کوردستان لە سێ شاری کوردستان لەدژی داگیرکەر، جاش و پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا. -
دەمامکی پەدەکە؛ کوردایەتی
پەدەکە بە راستی حیزبی کوردییە؟ کوردایەتی دەمامکی پەدەکەیە یان هەر بە راستی کوردایەتی دەکات؟ لە پاکتاوکردنی کورداندا حیزبێکە شانبەشانی تورکیا دەجوڵێتەوە، ئاخۆ بەوە تا چ رادەیەک دەتوانێت ببێت بە حیزبێکى کوردان؟ -
رۆژی ژینگە؛ دووەمین ساڵیادی شەهادەتی مەزڵومانەی عاشقانی زاگرۆس
رۆژی ٣ی خەرمانی ١٣٩٧ی هەتاوی / ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ دوو ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان و دوو کارمەندی فەرمانگەى ژینگەی ئەو شارە لە کاتی کوژاندوەى ئاگری دارستانەکانی نزیک سەڵەسی و پێلەی مەریوان بە شێوەیەکى گوماناوی شەهید بوون. -
یەک لە سەدی خەڵکی تورکیا زیندانی دەکرێن
ژمارەی گرتووخانەکان لە تورکیا ٤٤٥ گرتوخانەی تێپەڕاند. بە تەواوکردنی ئەو گرتووخانانەى تر، کە ئێستا کار لەسەر دروستکردنیان دەکرێت لە گرتووخانەکاندا جێگای ٨٠٠ هەزار زیندانی دەبێتەوە. ئەوەش بەو مانایە دێت، کە سەدا یەکی خەڵکی تورکیا زیندانی دەکرێن. -
شاندەکەی مەخمور بەردەوامە لە سەردانەکانیدا
شاندی دیپلۆماسی ئەنجومەی کامپی مەخمور لە چورچێوەی سەردانەکانیاندا بۆ کۆتاییهاتنی گەمارۆس سەر کەمپەکەیان، ئەمڕۆ سەردانی سەنتەری پەرەپێدانی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤیان کرد. -
شاهۆ: سازکردنی کۆنگرەی کۆدار خاوەنی گرنگیەکی زۆرە
گۆران شاهۆ ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆدار رایگەیاند، سازکردنی کۆنگرەکەیان گرنگیەکی زۆری هەیە و وتی، بەرێخستنکردن و یەکگرتنی گەل و چارەسەرکردنی کێشەکان، بە رێبازی خۆبەڕێوەبردن کە خۆی دەسپێرێتە ئەم جەوهەرانە، گرنگرین بنەماکانی سێهەمین کۆنگرەی کۆدارن. -
هەپەگە: ٤ داگیرکەری سزادران، سەنگەرەیک لەناوبرا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە حەفتانین و خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. بە پێی زانیاریەکانمان ٤ سەربازی تورک سزادران و سەنگەرێک لەناوبرا. -
دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کرماشان برینداربوون
بەپێی هەوالێکی کۆڵبەرنیوز دوێنێ هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێکیان بریندارکردووە، ڕۆژی چوارشەمەش کۆڵبەرێکی دیکەیان بریندار کردووە. -
یەکینەکانی تۆڵە: بەرخۆدانی گشتی فراوان دەکەین
یەکینەکانی تۆڵە ڕایگەیاند، مێژوو پێمان دەڵێت کە بەرخۆدان ڕادیکاڵ نەبێت فاشیزم هەڵناوەشێت و پەیامی فراوانکردنی بەرخۆدانی چالاکی بڵاوکردەوە. -
کەجەکە: ئێمە بە یەکێتیی نەتەوەی هێرشەکان تێکدەشکێنین!
کەجەکە رایگەیاند، پەدەکە بووەتە بەشێک لە سیاسەتەکانی قڕکردن و سڕینەوەى دەوڵەتی تورک و داوای لە پەدەکە کرد، بە هیچ شێوەیەک نەبێتە هاوبەشی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک. داواشی لە گەلی کورد کرد، کە بە یەکێتیی نەتەوەیی هێرشەکان تێکبشکێنن. -
لە شارەکانی باشووری کوردستان لەدژی دەسەڵات خۆپیشاندان ئەنجامدرا
لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و شارۆچکەکانی ڕانیە و دەربەنیخان و کەلار و چەمچەماڵ و کۆیە و قەلادزێ خۆپیشاندان ئەنجامدرا و ئاڵۆزیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو، لە شاری هەولێر و دهۆک و سنووری بادینانیش ڕێگریی لە خۆپیشاندان کرا. -
لە حەفتانین تا وان شەڕ: زیاتر لە ١٢ سەرباز کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە حەفتانین تا خواکورک لە چالاکیەکاندا زیاتر لە ١٢ سەرباز کوژراون. لە سێرت، بەدلیس و شڕنەخ شەڕی قوڕس ڕوویانداوە و لە ئەبەخیش چالاکی ئەنجامدراوە. -
٣٣ پەیامنێر و چالاکوان لە دهۆک دەستگیرکران
لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان ئاسایشی پەدەکە لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ٣٣ پەیامنێر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی دەستگیرکرد.