کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کاڵکان: ئێمە پابەندین بە رۆحی پرۆتۆکۆڵەکەى ساڵی ١٩٨٢ەوە – بەشی دووەم -
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، بە رۆح، جەوهەر و پێوەرەکانى پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢-٨٣ەوە پابەندن. راشیگەیاند، دەکرێت ئەوە ببێتە بناغە بۆ پەیمانى کۆنگرەى نەتەوەیی و ئەگەر هەنگاوێک بنرێت بە ٢ هەنگاو وەڵام دەدەنەوە. -
زەوییەکانى چیای قەرەچۆخ لە مەخمور ئاگریان تێبەردراوە
زەوییەکانى چیای قەرەچۆخ لە مەخمور لە پارێزگاى موسڵ ئاگریان تێبەردرا و بەو هۆیەوە ئاگرێکى گەورە لەو ناوچەیە کەوتوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە لەلایەن چەتەکانى داعشەوە بەردراوەتە ناوچەکە و ئاگرەکەش گەیشتوەتە لوتکەى چیاکە. -
کاڵکان: ئێمە پابەندین بە رۆحی پرۆتۆکۆڵەکەى ساڵی ١٩٨٢ەوە –بەشی یەکەم-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، بە رۆح، جەوهەر و پێوەرەکانى پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢-٨٣ەوە پابەندن. راشیگەیاند، دەکرێت ئەوە ببێتە بناغە بۆ پەیمانى کۆنگرەى نەتەوەیی و ئەگەر هەنگاوێک بنرێت بە ٢ هەنگاو وەڵام دەدەنەوە. -
ئایدەنیز: لە ترسا هێرش دەکرێتە سەر گۆڕستانەکان
ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە سەردانی گۆڕستانە هەڵوەشێندراوەکانی ناوچەی گەڤەری وانیانیان کرد. سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە رایگەیاند، لە ترسان هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانەکان و ئەمەش زیهنیەتی داعشە. -
هەپەگە: لە خواکورک ٨ سەربازی دوژمن کوژران
لە هەرێمی خواکورک لە چالاکیەکدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک کۆنتەینەرێک و بارەگایەکی سوپای تورک لەسەر گردی لەلیکان خاپوورکران و لە ئەنجامدا ٨ سەربازی تورک کوژران. لە هەرێمی زاپیش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورک خرایە خوارەوە. -
هەپەگە لەبارەی سیخوڕێک بەناوی جۆتیار موحسین حسێن زانیاری بڵاوکردە
هەپەگە لەبارەی سیخوڕێک بەناوی جۆتیار موحسین حسێن زانیاری بڵاوکردەوە کە بەهۆی ئاشکراکردنی ژمارەیەک هەرێم بۆ دەوڵەتی تورک بووەتە هۆکاری ئەوەی کە فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکان بۆردومان بکەن. -
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات و داواکارە دۆسیەی ئێزدییەکان بکاتە ئەولەویاتی کارەکانی کابینەکەی و سنوورەکان لە هێرشی دەرەکی بپارێزێت. -
گەنجانی باشوور بۆ زینی وەرتێ ١٦ی مانگ دەست بە ڕێپێوانێک دەکەن
دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان بەهۆی هەوڵە تێکدەریەکانی پەدەکە لە هەرێمی زینی وەرتێ بە دروشمی 'ئێمە بۆ یەکێتی نەتەوەیی ڕێپێوان دەکەین' ١٦ی ئەم مانگە لە ڕانیە بەرەو زینی وەرتێ دەست بە ڕێپێوان دەکەن. -
ئێران بە هەڵە لە کەشتیەکی خۆیدا، ١٩ کەس کوژران
ڕژێمی ئێران کە مانگی کانونی دووەم بە هەڵە لە فڕۆکەیەکی ئۆکرانیدا، ئەم جارە بە هەڵە لە کەشتیەکی خۆیدا و ١٩ کەس کوژران. -
لە عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و چەند بارەگایەک سوتێنران
لە چەند پارێزگایەکی خوارووی عێراق خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردەوە و خۆپیشاندەران چەند بارەگایەکیان سوتاند و داوایانکرد سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات. -
نوێنەری گوندەکانی بناری قەندیل سەردانی هێزەکانی زینی وەرتێیان کرد
نوێنەری گوندەکانی بناری قەندیل سەردانی هێزەکانی یەکێتی و هێزە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتیان کرد لە زینی وەرتێ، داوایان لێکردن، لەو ناوچەیە بکشێنەوە و دۆخی ناوچەکە ئارام بکەنەوە، هێزەکانی پێشمەرگەش بەڵێنیاندا داواکارییەکەیان بە بەرپرسانی سەرو خۆیان بگەیەنن. -
هەپەگە: لە گەڤەر ٤ سەرباز کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێندرا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورک لە جۆری ئامارۆک چالاکیەکیان ئەنجامدا. ئۆتۆمبیلەکە تێکشکێندرا و ٤ سەربازی تورکیش کوژران. لە قلەبانی شرنەخیش بەنزینخانەیەک لەناو برا. -
ÎHD Amed: ئێوە ناتوانن تاوانەکەی نسێبین بەڕەوا پیشانبدەن
لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ÎHD Amed) ئاماژەی بە توندوتیژی پۆلیسی تورک بەرانبەر منداڵێکی کورد لە نسێبین کرد و وتی،" بەڕیوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی تورک هەوڵ دەدات تاوانەکە وەک کارێکی ڕەوا لەقەڵەم بدات." -
گوشاریان لێکرد بۆ ئەوەى ببێت بە داعش، بەڵام رووی لە چیا ئازادەکان کرد و بوو بە گەریلا
زیلان جوانڕۆ لەلایەن خاڵەکەیەوە گوشاری لێکرا بەشداری ریزەکانى داعش بکات، بەڵام بەرەنگاریی کرد و لەگەڵ ٢ کچە خاڵۆزایدا بەشداری رێزی یەکینەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK) بوون. -
سەربازانی تورک لە هەزەخ گۆڕستانێکى تری گەریلاکانی پەکەکەیان رووخاند
سەربازانى دەڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندی هەسپیستێ لە ناوچەى هەزەخی شڕنەخ گۆڕستانێکى تری گەریلاکانى پەکەکەیان تێکدا. دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دواى تێکدانى گۆڕستانەکان لە وان، ئامەد، موش و جۆلەمێرگ ئەمجارە لە شڕنەخ گۆڕستانێکى تری گەریلاکانی پەکەکەیان تێکدا. -
جوانی و رازاوەیی بەهار لە کوردستان
کوردستانی لانکی شارستانیەت خۆی بە بەهار جوان و رازاوە کردەوە و بە جوانییە رەنگاڵەییەکەى و ئاوە زوڵاڵەکەى هەموانی سەرسوڕمان کردووە. -
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە ٤ میلیۆن کەس
لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ٤ میلیۆن کەس و هاوکات ٢٧٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
لە نێوان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردیدا شەڕ و پێکدادان روویدا
بە پێی هەواڵێکی تۆڕی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سنووری پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ لەنێوان هێزێکی کوردی و فەرماندەیی حەمزە سەید شەهیدی سوپای پاسدارانی ئێران ڕوویداوە و سوپای پاسداران هاتووچۆی لە ناوچەکە داخستووە. -
جوتیارانی کەرکوک: ئەگەر قەرەبوو نەکرێینەوە ساڵی داهاتوو کشتوکال ناکەین
جوتیارانی کەرکوک بهرلهوهی دهست به دروێنه بكهن بهرههمه كشتوكاڵییهكانیان لهناوچوو، بههۆی تهرزه و بارانی بهخوڕهوه. -
٤٧ پارت و رێکخراوی کوردی لە سەر ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ بانگەوازیەکیان بڵاو کردەوە
لە بانگەوازیەکی هاوبەشی ٤٧ پارت و رێکخستن و ریکخراوی کوردیدا هاتووە:" بانگەوازیەک لە هەموو پارت، رێکخراو و دەزاگا و رێکخستنە کوردستانیەکانی ئەوروپا دەکەن کە، دەبێت بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست و یەک کاردانەوەی هاوبەش هەڵسینە سەر پێ." -
کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بەردەوامە
ئەمڕۆ شەمە ٩ی ئایار چوار کوڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیران کوژران و بریندارکران. -
تەرمی موسا یڵماز گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
پۆلیسی تورک ڕێگەیان نەدا تەرمی موسا یڵماز کە لە دەرسیم شەهید بوو، لە مزگەوت بشووردرێت. لەگەڵ ڕێگریکردنی پۆلیسیش لە شاری ئامەد موسا یڵماز لە لایەن بە سەدان کەسەوە بەخاکسپێردرا. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی گردی شەهید شێخمووسی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی چالاکی ٣ نیسانی گەریلاکانی یەژاستاری لەدژی سوپای تورک لە گردی شێخ مووسی حەفتانین بڵاوکردەوە کە ٨ سەرباز کوژران و ٣ سەربازیش برینداربوون. -
فەهیم: مانگی گوڵان مانگی تێکۆشان و بەرخۆدانە
ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی کژار ئاماژە بەوە دەکات، کە مانگی گوڵان مانگی تێکۆشان و بەرخۆدانە و ڕایدەگەینێت: لەم مانگەدا پێشەنگانی ئازادی بۆ ژیانێکی ئازاد تا کۆتایی ڕەنجیان دا. -
سروشتی گەلی زیلان لەناودەبرێت
گەلی زیلان کە لە مێژووی کۆماری تورکدا یەکێک لە کۆمەڵکوژیە گەورەکانی تێدا ئەنجامدرا، ئێستاش سروشتەکەی کۆمەڵکوژ دەکرێت. بەهۆی دروستکردنی بەنداوێکەوە هەم هێرش دەکرێتە سەر سروشت و هەم هێرش دەکرێتە سەر خەڵکی ناوچەکە.