بۆ یادی ناسر فەرەجی ناسراو بە شاهۆ تۆڵهەڵدان
گەریلایەکی هەپەگە بە ناوی زاڵ مەد بە هۆنراوەیەک یادی شەهید شاهۆ تۆڵهەڵدان (ناسر فەرەجی) بەرزڕادەگرێت، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید ببوو.
گەریلایەکی هەپەگە بە ناوی زاڵ مەد بە هۆنراوەیەک یادی شەهید شاهۆ تۆڵهەڵدان (ناسر فەرەجی) بەرزڕادەگرێت، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید ببوو.
دەقی هۆنراوەکەی زاڵ مەد بۆ هەڤاڵە شەهیدەکەی بەم جۆرەیە:
بۆ یادی ناسر فەرەجی ناسراو بە شاهۆ تۆڵهەڵدان
سه‌رکێش و سه‌ربڵند
جه‌نگاوه‌رێکی تۆڵه‌سێن
مرۆڤێک له گڕگانی شۆڕش و شۆڕشگێری...
ئەی شه‌رڤانی خۆبەشی گەڵ و نیشتمان
ئەی مروۆڤی له خۆبردوو و هاورێی راسته‌قینه
ئەی باوه‌رمه‌ندی ئهندێشەیکی مرۆڤ دۆست و رێره‌وێکی ئاپوگهرا
جهنگاوریت له ئازایه‌تی و لێهاتوویت سه‌رچاوه ده‌گه‌رێ
بوێریت له کانیاوی ئه‌ندێشه و ئامانجت هه‌ڵده‌قوڵی
و چه‌کی ده‌ستت لە ئەو بڕوایەوە ئیڵهام دەگرێ که چوک بو هیچ نامه‌ردێک دانانه‌وێنێت...
ئەی شۆڕشگێر ئەی دلۆڤان هۆنینه‌وه‌ی ئاوازت، ده‌بزوێنێ چرۆی هه‌ست و دڵی مه‌ست
ئەی تێکۆشەر، ئه‌ی ئاوازی ساتی هۆنینه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ست، هه‌سته‌کانت موچڕکێکمان پێ دهبهخشێنێت،
هەستەکانت پڕن له ئه‌ندێشه‌ی بیرێکی ورد و نه‌خشێکی جوان...
شاهۆ سه‌ربه‌رز و نه‌به‌زه وه‌کو هزر و ڕامانی، وه‌کو سه‌رۆکی مرۆڤ دۆستی.
…
روڵهیکی نیشتمان په‌روه‌ر له بنه‌ماڵه‌یکی نیشتمان دۆست،
ناسرێکی همیشه پشتیوان و پشتبه‌ستوو چاوه گه‌شه‌کانی بە رووی ئەم جیهانە هه‌ڵدێنێت،
وه‌کو شاهۆ سەربڵند و وه‌کو شاهۆ سه‌رسه‌خت مه‌زن ده‌بێت...
وه‌کو شاهۆ له به‌رامبه‌ر دوژمنانی به سەرفیرازی و سه‌رکێشی رادهوەستێت،
تفه‌نگی لوتکه‌ی شاخه‌کانی شاهۆ ئاسو و ئومێدی ژیانی ناسر بوو
ئیدی هەڵوی شاخه به‌رزه‌کانی شاهۆ ده‌بێت به پارتیزانێکی لێهاتووی چیاکانی زاگرۆس....
ئه‌و ده‌بێت به دڵوپێک که خاکی نیشتمان به هێمنی ماچ ده‌کات،
دەبێت به دنکه دنکی بەفرێک که پۆشه‌کی له به‌ر ده‌کات
دەبێت به نه‌مامێک و بە په‌ل و پۆی به‌هار سه‌رسه‌وز و رازاوەی ده‌کات
دەبێت به ریشهیێک و بەتوندی ئامێزی خاک دەگۆشێنێت
و دەبێت به ئارگایەک که داگیرکه‌رانی وەتەنی به سزا ده‌گه‌ینێت...
…
ئاوی ره‌وانی ره‌وانسه‌ر دەبێته کانیاوی پاکی و بێگه‌ردی هاورێه‌تی و هه‌سته‌کانی شاهۆ ره‌وانسه‌ر
هاورێه‌تی و هه‌ستێک که وجودی شاهۆ جوان و پاراو ده‌کات، رازاوەی ده‌کات و دەبێت به هه‌ڤاڵێکی هه‌میشه له بیر نهکهراو.
له ئارگای شۆڕشگێرانی نیشتمان په‌روه‌ر، قه‌ندیلی سەرهەڵدێر
تام و چێژی شۆڕشگێریەتی رێگای ئازادی و رزگاری خوازی مرۆڤ ده‌چێژێت
و ئەستێرەیکی دیتر دەبێتە هاورێی مانگ و لە ئاسمانی شینی قەندیل دەگەشێتەوە...
ئوقرە ناگرێت، ئارام و قەراری نەبوو، بۆ بەزاندنی دوژمنانی، روو لە سەنگەرەکانی هەرە پێشی بەرخۆدان دەکات
شه‌پۆڵی تووڕەی مه‌تینای پڕ له به‌رخۆدێر و به‌رخۆدان
دەبێتە یەکەم سەنگەری شەڕی ئازادی شاهۆی تۆڵهەڵدێر...
…
بۆ دانانی ژیانێکی ئاسودە و ئارام وەک ئێوارانی چیا بڵندەکانی کوردستان، ره‌گی زۆرداری له ریشه ده‌ردهێنا و تۆی ئازادی ده‌چاند
میرخاسهکهی روانسه‌ر به پێوانی هه‌ر تووله رێگایێکی مه‌تینا خاستر ده‌بوو
ئه‌و ماندو نه‌ناسێکی ووڵات بوو و وەک ژیله‌مۆی حەکاری دڵ و مێشکی داگیرکه‌رانی ده‌پێکا...
دڵ نزم و دڵسۆزی نیشتمانی دایک
هاورێی پشتبه‌ستووی هەڤاڵان و هاورێی دێرینه‌ی خاک
له ئه‌وه‌ی دوژمن رێڕه‌وی رووباره‌کانی دەگۆڕی ئارامی نەدەگرد و بەردەوام دڵی داگیرکەرانی دەپێکا
هەنگاوی قاچه ماندووه‌کانی، چۆکی به شاخ و دەشت و دۆل، جه‌سته و رهحێله و با و بۆران داده‌دا
به ئاگری لوله‌ی تفه‌نگی به گژ هه‌وره رهشەکان و تارمایەکانی وەڵاتدا ده‌چوو
سه‌رمای حه‌کاری به باوه‌شی شاهۆ و ئاگری جه‌رگی شاهۆ گه‌رم ده‌بوو...
…
پشتیوان و هاورێی تونێله‌کانی شەڕ
مردن له ئاستی کویله بوو و به هه‌ڵمه‌تی تیژی مێشکی به‌تاڵی نه‌یارانی ده‌پێکا
له تارمایی شه‌وه زه‌نگدا ده‌بوو به مۆمی هاورێیانی تونێله‌کانی شه‌ڕ
دڵشێری روانسه‌ر شان به شانی هه‌ڤاڵانی له نێو کۆڕی خه‌بات ره‌نجی بێپایانی ده‌دا...
شه‌رڤانێ فیدایی گه‌ل و نیشتمان تا دوایین هه‌ناسه‌کانی خۆڕاگری ده‌کات
بڵێسه‌ی گڕی برخۆدێرێکی ئاپویی پێش له تاریکی کرنۆش خوران ده‌گرێت...
ئه‌و نه سه‌ختی رێگای خه‌بات و نه گڵپه‌ی ئاگری دوژمنی ده‌ناسی،
شآهۆی ماندوونەناس پەیرەوی پیرۆزی رێگای ئاپۆ و سه‌رکه‌وتنی ئامانج بوو...
…
خاوه‌ن چاندی به‌رخودان به‌بێ دودڵی به سه‌ر دوژمن‌دا ده‌چوو
سەرکێشی سه‌نگه‌ره‌کانی نه‌به‌رد باڵی به سه‌ر لوتکه‌ی حه‌کاری داده‌گرت
سه‌ر له پێناو و خزمه‌تی نیشتمانی ده‌کرد
و له سه‌نگه‌ره‌کانی ئازایه‌تی و خۆڕاگری‌دا
لە خشپە خشپی گەڵاڕێزانی زەردە خەنەی ئێوارایکی پڕ لە خۆشەویستی خۆێنی کۆتری ئازادی دڵۆپ دڵۆپ بە سەر سروشتی کوردستاندا تکا ...
ئه‌و شه‌پۆلێکی سه‌رکێشی ده‌ریا بوو،
دەستە هەڵقڵیشاوەکانی، قاچە پینەبەستووەکانی وه‌ستانی نەدەناسی
به سه‌ربه‌رزی ژیا و به سه‌ربه‌رزی مه‌زن بوو و به سه‌ربه‌رزی گیانی فیدای گەل و خاک کرد
ئه‌و هه‌ور و بروسکەی نه‌و به‌هاران بوو...
یاڵی سه‌رکێشی چیاکان، پێشه‌نگی رێبازی هه‌ژاران، ئه‌فسانه‌ی هه‌میشه زیندوو، یاری یاران
هه‌تا هه‌تایه یادی له یادی هاورێیانی ده‌مێنێت.
زاڵ مەد
هـ . ب