فستیڤاڵی رۆژئاوا لە شەقامەکانی ڤیەنا
بە بۆنەی یازدەهەمین سالیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا فستیڤاڵێکی شەقامی دوو ڕۆژە لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە ڤیەنا بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی یازدەهەمین سالیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا فستیڤاڵێکی شەقامی دوو ڕۆژە لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە ڤیەنا بەڕێوەچوو.
لە فستیڤاڵەکەدا کە لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی تەمووز بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کرا و پانێڵ ڕێکخران.
لە وتارەکانی ئەو فستیڤاڵەدا، سەرنج بۆ گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاکێشرا کە ١١ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا. ئەوەش دەستنیشان کرا کە شۆرشی رۆژئاوا بووە بە پێشەنگ لە رۆژهەلاتی ناوەراست بۆ پێکەوە ژیان و بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیک .
لە ڕۆژی یەکەمدا چالاکییەکانی فستیڤاڵەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەردەوام بوو.
بەو پێیەی ئەم فێستیڤاڵە هاوکات بوو لە گەڵ سەدەمین ساڵەی پەیمانی لۆزان بوو، پانێڵێک بە ناوی لە لۆزانەوە هەتا ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
لە پانێڵەکەدا باس لە دابەشکردنی کوردستان بە هۆی پەیمانی لۆزان و کاریگەرییەکانی پەیماننامەکە لەسەر جینۆسایدی کورد لێکەوتەکانی قەوارەی کۆلۆنیالیستی نێونەتەوەیی لە کوردستان خرانەبەرباس.
زۆرێک لە دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی وەک بەرگری لە کوردستان، گۆڕانی سیستەم نەک گۆڕانی کەشوهەوا، رابوون لەپێناو رۆژئاوا ، یەکێتی خوێندکارانی کورد (یەخەکە)، دادوەری، گەنجانی تێکۆشەر، پشتگیری فستیڤالەکەیان کرد و سەکۆی تایبەت بە خۆیان دانا.
لە هەموو لایەکەوە حەز و ئارەزویکی زۆر بە فێستیڤاڵەکە دروست بوو. دۆستانی شۆڕشگێڕی ئینترناسیۆناڵ، لە تورکیا و گەلانی نەمساوە پێشوازی زۆریان لە فستیڤاڵەکە کرد.
لە فێستیڤالەکەدا هونەرمەندانی کۆڵۆمبی فێرناندۆ لۆپێز و مارێن راهمان کۆنسێرتێکیان ساز کرد.
لە چوارچێوەی فستیڤالەکەدا یەکێکی دیکە لە ڕووداوە سەرنجڕاکێشەکان یادی شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوا بوو.
وێنەی شەهیدان لەسەر گوڵدانەکان نەخشێنرا و ناوی شەهیدان درا بە گوڵدانەکان. ئەم گوڵانە لەناو گۆشەی شەهیدان لە بینای کۆمەلەکە دانراون و دەپارێزرێن .
لە چوارچێوەی چالاکی فێستیڤالەکەدا، چالاکوانانی فەیکۆم،
بەرگری لە کۆردستان ، یەکێتی خوێندکاران کوردستان (یەخەکە) و کەپەئۆ لەبارەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکەوە سمیناریان پێشکەش کرد.
لەرۆژی دووەم دا چالاکوانی کەپەئۆ ماکس زرینگاست سمینارێکی سەبارت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و خەباتی کورد لە تورکیا پێشکەش کرد .
لە ڕۆژی دووەمدا گۆرانی و سرودی شۆڕشگێری وترانەوە و بەدەمیانەوە هەڵپەڕکێ سازکرا.
هەر لە فستیڤاڵەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. فستیڤاڵەکە بە دروشمی بەیادهێنانەوەی شەهیدان کۆتایی هات.
هـ . ب