خاکپور: وێژەی کورد دەوڵەمەندە
نوسەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان سامیە خاکپور باسی لەوەکرد کە وێژەی کورد یەک لە دەوڵەمەندترین وێژەکانی جیهانە و وتی، "وێژەی کورد چەندین ساڵە گۆشەگیر و پەراوێزخراوە و زۆرینەی کورد ئاگاداری ئە گەنجینەیە نین".
نوسەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان سامیە خاکپور باسی لەوەکرد کە وێژەی کورد یەک لە دەوڵەمەندترین وێژەکانی جیهانە و وتی، "وێژەی کورد چەندین ساڵە گۆشەگیر و پەراوێزخراوە و زۆرینەی کورد ئاگاداری ئە گەنجینەیە نین".
نوسەر سامیە خاکپور سەرنجی راکێشا بۆ سەر سیاسەتی پەراوێزخستن و تواندنەوە بەرامبەر وێژەی کورد و دەستنیشانی کرد کە کورد ئاگایان لە گەنجینەی وێژەی کورد نییە.
سامیە خاکپور کە لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەبواری زمان و وێژەی کوردی چالاکە، لەو بوارەدا دەنوسێت و کاری وەرگێڕان دەکات. خاکپور چەندین کتێبی کوردی بۆ سەر فارسی وەرگێڕاوە، ناوەرۆکی بەشێکی زۆر لەو کتێبانەی وەریگێڕاون لەبارەی مێژوو و دەنگی کۆمەڵگای کورد و دۆخی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی رابردوو بەدواوە و هەروەها بەرخودانی کۆبانێوەیە. نوسەر سامیە خاکپور کە جگە لە کاری وەرگێڕانی کورتە چیرۆکیش دەنوسێت، لەم دواییەدا لەبارەی ژیانی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی بە ناوی 'ئێران خانم' کارێکی وردی ئامادەکرد و بڵاوی کردەوە.
خاکپور قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵ فورات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد کە وێژەی کورد یەکێک لە دەوڵەمەندرتین وێژەکانی جیهانە. خاکپور ئەوەی خستەڕوو کە زۆرینەی نوسەرانی جیهان خۆیان بەرامبەر بە زمان، وێژە و کولتوری گەلەکەیان بە بەرپرسیار دادەنێن و دەستنیشانی کرد کە ئەوان دەست بۆ پێنوس دەبەن لە هەمان کاتدا شان دەدەنە بەر ئەرکی کۆمەڵایەتی.
خاکپور راشیگەیاند کە رۆژهەڵات لانکەی کولتور، هونەر و وێژەی کوردە و وتی: "لەگەڵ زاراوەکانی هەورامی، کەلهوڕی و لەکی، لە ورمێوە تا ماکۆ و سەڵماس، لە ئیلام و کرماشان و خوراسان کارکردن لەسەر زمان، کولتور، هونەر و وێژە بەشێوەیەکی یەکگرتوو ئەنجام دەدرێن. لەم سەردەمەدا کە بەتایبەتی لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە مرۆڤەکان لە پەیوەندی و دانوستاندان، پێشوازیکردن و هۆگربوون بە وێژە، کولتور و هونەر زیادی کردووە".
خۆڕاگری بەرامبەر تواندنەوەی کولتوری
خاکپور ئاماژەی بەوەشکرد وێژەی کورد یەک لە دەوڵەمەندترین وێژەکانی جیهانە و وتی، "وێژەی کورد چەندین ساڵە گۆشەگیر و پەراوێز خراوە و کوردان ئاگایان لەو دەوڵەمەندی و گەنجینەیە نییە. لە دژی سیاسەتی تواندنەوەی کولتوری لێکۆڵینەوە دەکرێن و لە بەرامبەر تواندنەوەی کولتوری بەرخودانی گەورە لە ئارادایە".
هـ . ب