کۆڕێک دەربارەی کورد و ئەدەبی کوردی لە کەرکوک سازکرا
لەژێر ناونیشانی (چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەی کورد و ئەدەبی کوردی لە کەرکوکی سەردەمی عوسمانی) کۆڕیک سازکرا.
لەژێر ناونیشانی (چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەی کورد و ئەدەبی کوردی لە کەرکوکی سەردەمی عوسمانی) کۆڕیک سازکرا.
ئێوارەی دوێنێ پێنج-شەممە ، لە کتێبخانەی کارێز لەشاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە رۆشنبیران و ئەدیب و نووسەرانی شارەکە، لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر زرار سدیق تۆفیق، کۆڕێک لەژێر ناوی (چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەی کورد و ئەدەبی کوردی لە کەرکوکی سەردەمی عوسمانی) سازکرا.
له كۆڕه‌كه‌دا، د. زرار سدیق تۆفیق باسی جووڵه و كۆچی هۆزه‌كانی كوردی كرد، به‌وه‌ی له سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه گه‌لێك هۆزی كورد له ئاكامی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی له شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیانه‌وه به‌ره‌و شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان، كۆچیان كردووه، له‌م ڕووه‌وه زیاتر باسی ئه‌و هۆزانه‌ی كرد كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌ره‌و باشوری كوردستان و به دروستی به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری كه‌ركوك و گه‌رمیان، هه‌روه‌ها به‌ره‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و موسڵ هاتوون.
هاوكات د. زرار سدیق باسی ئه‌وه‌شی كرد كه شێوه‌زاری گۆران زمانی ئه‌ده‌بیاتی كورد بووه تا سه‌ده‌ی نۆزده‌م، له‌وه‌ش ده‌چێت ئه‌و هۆزه كوردانه‌ی كۆچه‌ر بوون، فریای ئه‌ده‌بیات نووسین نه‌كه‌وتوون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شاره‌كانی كوردستاندا نیشته‌جێ بوون، ئه‌ده‌بیاتیان نووسیوه،
هۆزه‌كانی كۆچه‌ر و ڕه‌وه‌ندی كورد خاوه‌نی ئه‌ده‌بیاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی زاره‌كی بوون، به گوته‌ی د. زرار، ده‌ڤه‌ری كه‌ركوكیش پایته‌ختی ئه‌ده‌بیاتی كوردی بووه، به‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه چه‌ندین شاعیری تێدا هه‌ڵكه‌وتوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان زمانی ئاخاوتنیان شێوه‌زاری گۆران نه‌بووه، به‌ڵام شیعریان به شێوه‌زاری گۆران نووسیوه، وه‌ك ڕه‌نجووری، فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، میرزا شه‌فیعی كولیایی، مه‌لای جه‌باری و ده‌یان شاعیری كاكه‌یی.
د. زرار باسی ئه‌و سه‌رچاوانه‌شی كرد كه گه‌ڕیده و ڕۆژهه‌ڵاتناسانی ئه‌وروپی نووسیویانن، له باره‌ی كه‌ركوك و گه‌رمیانه‌وه زانیاری ده‌خه‌نه ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شرۆڤه‌یه‌كی زانستی و بابهتیانهشی بۆ ڕیشه‌ی ناوی چه‌ندین شوێنی ده‌ڤه‌ری كه‌ركوك كرد، وە ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی به‌سه‌ر ناوه‌كانیشدا هاتووه، ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی له باره‌یانه‌وه خسته ڕوو.
هـ . ب