کەرکوک، لە مەڕاسیمێکی هونەریدا یادی هونەرمەند(سەڵاح داودە) بەرزڕاگیرا
لە شاری کەرکوک، لە ساڵیادی کۆچی دوایدا سێهەمین مەڕاسیمی بەخشینی خەڵاتی هونەرمەندی نەمر(سەڵاح داودە) و کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک تایبەت بەو کەڵە هونەرمەندە بەڕێوەچوو.
لە شاری کەرکوک، لە ساڵیادی کۆچی دوایدا سێهەمین مەڕاسیمی بەخشینی خەڵاتی هونەرمەندی نەمر(سەڵاح داودە) و کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک تایبەت بەو کەڵە هونەرمەندە بەڕێوەچوو.
کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە ئێوارەیەکی هونەریدا لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک لە باشوری كوردستان، بە بەشداریی هونەرمەندان و کەسایەتییەکانی شارەکە لە مهڕاسیمێكی ڕێزلێنان سێهەمین مەڕاسیمی بەخشینی خەڵاتی سەڵاح داودە بەڕەچوو.
لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی هونەرمەند(سڵاح داودە)کە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکوک ساڵانە هەڵدەستێ بە سازدانی، کە تیدا لەپایەی خزمەتێکی دوور و درێژ بە هونەری کوردی ئەمساڵ خەڵاتەکە پێشکەشی هونەرمەندی دیاری کوردستان (م.عەلی زەنگەنە)کرا.
هەر لەو ئێوارە هونەرییەدا هەریەک لە هونەرمەندان(دڵشاد سڵاح داودە، نەجمەدین جومعە،خەندە کەرکوکی، حسێن عەلی)چەند بەرهەمێکی کەڵە هونەرمەندی کورد(م.سڵاح داودە)یان چڕی، بە دەست و پەنجە ڕەنگینەکەی ژەنیاران(سامان عەزیز، ئاراس ڕەفعەت، هەرێم جەمال،ئەحمەد داودە،کاروان محەمەد،سەباح فەقێ، ئەیاد ئەحمەد،سارا تەڵایی) ئێوارەکەیان ڕەنگینتر کردین وهاوکات خاتوو( سارا تەڵایی)چەند پارچە هۆنراوەیەکی کلاسیک پێشکەش بە ئامادەبووانی مەڕاسیمەکە کرا و بەو شێوەیە بەڕاسیمەکە کۆتایی هات.
سەڵاح داودە، یەکێک بوو لەو دەنگە ڕەسەنانە، کەزیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی ھونەر و مەقاماتی کوردی کر، ئەو کەڵە هونەرمەندە رەمز و سیبمولی ھونەری فۆلکلۆری گەرمیانە، بە بنەماڵە مەقامبێژ و موزیکژەنن و ئێستاش نەوەکانی دوای خۆی درێژەپێدەری ڕێبازی ھونەریی باوکیانن،
سەڵاح داودە مامۆستایەکی ھونەری کوردی بوو لەشاری کەرکوک، جگە لەوەی مەقامبێژێکی دەنگخۆش بوو، ھاوکات باڵەبان و زوڕنا و شمشاڵ ژەنێکی کارامە بوو، کاسێتەکانی لە رۆژھەڵاتی کوردستان حەشری دەکرد و ھونەرمەندانیش تامەزرۆی گۆرانیەکانی بوون، کەرکوکیەکان زۆر حەزیان لە دەنگ و ئاوازەکانی ھەیە، بەتایبەت گۆرانییەکانی "ئامۆزا گیان و حەبێ خان و خانزادەخان" لەگەڵ دەنگی دەھۆڵ و زووڕنا.
هـ . ب