کتێبی 'سەردەمی ژنان' بڵاودەکرێتەوە

کتێبی هۆنراوەی 'سەردەمی ژنان'ی دیلان مالاتیا لەلایەن چاپخانەی مەیمانەوە چاپکرا. کتێبەکە هەستی گەریلا دەگێڕێتەوە.

کتێبەکە لە ١٧٦ لاپەڕە پێکهاتووە. لەگەڵ خوێندنەوەی ئەو کتێبەدا هەندێک جار مرۆڤ خۆی لە ناو رۆمانێک وهەندێک جاریش خۆی لە ناو تونێلی کاتدا دەبینێتەوە. هەندێک جار دەچنە سەنگەرەکانی شەڕڤانان لە حەڵەب خۆڕاگری دەکەن، هەندێک جاریش لەگەڵ دوا ساتەکانی ئەو گەریلایانەدا دەژین کە بەهۆی چەکی کیمیاییەوە شەهید بوون.

کتێبەکە بە هاریکاری نەوای ژن ئامادەکراوە. لە کتێبەکەدا دیلان مالاتیا کە خۆیشی گەریلایە، لە ١٨٩ هۆنراوەدا هەستی خۆی لەسەر بابەتەکانی شەڕ، وڵاتپارێزی، ژنبوون، هاوڕێیەتی، حەسرەت، یوتوپیا، رۆژ، خۆشەویستی، وەفاداری و زۆر بابەتی دیکە خستووەتەڕوو.

لە پێشوتاری کتێبەکەدا ئاماژە بە دروشمی سەردەم ' ژن، ژیان، ئازادی' کراوە.  لە 'سەردەمی ژناندا' ئێمە وشەکانی دڵی دیلان مالاتیا دەخوێنینەوە کە خۆی ساڵانێکی دوور و درێژە لەناو تێکۆشاندایە.

لەوەها سەردەمێکدا کە فۆرمولی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەیشتە تەواوی ژنانی جیهان، ئێمە ئەو ژنە شەڕکەر و جەنگاوەرانە دەبینن کە دەڵێن 'سەردەمی ژنە' و هەوڵ دەدەن جیهان بگۆڕن. وەک ئەویش لە هەڵبەستەکانی خۆیدا دەڵێت:

ئێستا سەردەمی ئێمەیە!

ئێستا سەردەمی ژنانە!

کتێبەکە ١٥ی حوزەیران لە فێستیڤاڵی ژنانی زیلان دەکەوێتە بەر دیدەی خوێنەران و لە سەر ماڵپەڕی پرتوکخانەش (pirtukxane.net) دەست دەکەوێت.

هـ. ب