نوێترین كلیپی هونه‌رمه‌ند به‌رماڵ چه‌م به‌ناوی "هه‌ناسه‌ی شۆڕش" بڵاوكرایه‌وه
هونه‌رمه‌ند به‌رماڵ چه‌م به بۆنه‌ی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووز، كلیپێكی به‌ناوی "هه‌ناسه‌ی شۆڕش" بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ند به‌رماڵ چه‌م به بۆنه‌ی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووز، كلیپێكی به‌ناوی "هه‌ناسه‌ی شۆڕش" بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ند به‌رماڵ چه‌م به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووز كلیپێكی به‌ناوی "هه‌ناسه‌ی شۆڕش" بڵاوكرده‌وه و له‌وباره‌یه‌وه وتی: ڕیشه‌ی ئه‌و هه‌ست، گۆرانی و به‌رهه‌مه له‌و شۆڕشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه شه‌هیدان بناغه‌یان داناوه، هه‌ر بۆیه‌ش گۆرانییه‌كی پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژئاوا كردووه.
" هونه‌ر و شه‌ڕ پێكه‌وه ده‌هۆنینه‌وه"
شۆِرشی رۆژئاوا بووه نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهان. چوونكه وه‌ها شۆڕشێك بوو كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ، ژن، دایك و باوك پێكه‌وه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا شه‌هید بوو. ئه‌م شۆڕشه هێشتا به‌رده‌وامه. هه‌ر بۆیه هونه‌ر، شه‌ڕ و ژیان پێكه‌وه به‌رده‌وامن. ئێمه ئه‌وانه پێكه‌وه ده‌هۆنینه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووز دا، گۆرانییه‌كه‌م پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌م.
هونراوه‌ی گۆرانییه‌كه له نووسینی مه‌دیا دۆز-ه، ئاواز و میوزیكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند به‌رماڵ چه‌مه‌وه دانراوه و هادی مورادیش كاری مۆنتاژه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه.
ژ.ن