ئیبراهیم ساری دەنگبێژەکەی چیا

لەساڵی ٢٠٠٩دا دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی قڕکارییە سیاسەکانی ئەنجام دەدا، ئیبراهیم لەو کاتەوە ڕووی کردە چیاکانی کوردستان ئیدی بنەماڵەیەکی گەورە و ژیانێکی نوێ لە پێشیدا هەبوو.

بۆ پاراستنی کلتور و زمان هەمیشە دەنگبێژان بوونیان هەبووە و هەوڵییان داوە بە ووشەکانیان ئەم پاراستنە پیشان بدەن. دەنگبێژییان گەیاندووە بەم سەردەمە. بە زۆری لە ناو گوندەکاندا دەسوڕانەوە و بە گێڕانەوەی چیرۆک، گۆرانی و شیعر درێژەیان بە ژیانیان دەدا. هەر بۆیە لەناو خەڵکدا بە گەورەترین نوێنەری کولتووری زارەکی ناسراون.

زمان، مێژوو، ئازار، حەسرەت، شادی، خۆشەویستی و هەموو ڕووداوەکانی بەکۆمەڵایەتیکردنی کورد دەردەبڕدرێن. بە تایبەت لە دەڤەری سەرحەد دەنگبێژ شاکرۆ، ئەڤداڵ زەینکێ، کاراپەتێ خاچۆ و زۆرێکی هاوشێوەی ئەوان ئەم کولتوورەیان پاراستووە. یەکێک لە نەوە نوێیەکانی ئەم نەریتە شەهید ئیبراهیم ساری (ئەمرە ئاتابای) بوو. کە ساڵانێک لە چیاکانی کوردستاندا گۆرانییەکانی ئازادی وتەوە و هەموو هونەرەکەی بەم شێوەیە پێکهێنا. لە هەر گۆرانی وتنێکیدا عەشق، دڵسۆزی، داستان... هەبوو. لەناو گەریلاکانی ئازادی کودستاندا چەندین گەریلای هونەرڤان و دەنگبێژ بوونیان هەبووە، شەهید ئیبراهیم ساریش لەسەر ئەو ڕێگەیە خەباتی کرد.

ئیبراهیم لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی هونەر دۆست و کولتورپارێزی کوردی لە ئەبەخی ناوچەی وان لە ساڵی ١٩٩١دا لە دایکبووە. هەربۆییە لە منداڵییەوە ئیبراهیم لە کلتور و زمانی کوردان تێگەشت. هەرزوو تێگەشت لەو ستەم و قڕکارییەی دەڵەتی تورک بەرامبەر بە کلتوری کوردی ئەنجامی دەدا، بۆیە لەساڵی ٢٠٠٩دا لەو کاتەی دەوڵەتی تورک لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسدا بوو، ئیبراهیم ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد، ژیانی خۆی وابەستەی ژیان پارتایەتی و تێگەشتن لە فەلسەفەی رێبەرێتی کرد. لەناو کاروبارەکانی گەنجاندا ئامانجەکانی خۆی گەورەکرد. لەودا ڕاوەستاندن نەبوو. ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد، بە دڵی پڕلەجۆش و خەونی گەورەوە، بۆ تۆڵەکردنەوە بەڕێکەوتبوو. ئیدی ڕۆڵەیەکی سەرحەد بوو هەموو ئازار و ژانێکی گەلەکەی لە دڵییدا کۆکردبووەوە. بووە بە شۆڕشگێڕێکی دەنگبێژ و شەڕڤانێکی ئازادی. ئیدی ئەو ئیبراهیم ساری بوو.


شەڕێکی قورس لە کوردستان بەڕێوە دەچوو. تۆوی خۆشەویستی بۆ نیشتمان لە دڵی ئیبراهیمدا شاراوە بوو. هێشتا گەنج بوو، بەڵام تێگەیشت کە لەسەر چیا مانادار دەبێت. بۆیە ناچار بوو بەرەو خۆر بڕوات بۆ ئەوەی بژی. لە جێگەکەیدا کە گۆرانییەکانی لێ قەدەغەبوو، دەیتوانی لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا بە ئازادانە گۆرانیەکانی خۆی بڵێتەوە. گۆرانی و هەڵبەستەکان ڕۆح و زمانی ئەو بوو بەو ڕۆحەوە لە چیاکاندا درێژەی بە خەباتی خۆیدا و چیا و دەشتەکانی بە دەنگی خۆی دەڕازاندەوە.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ هاوڕێ ئیبراهیمم ناسی. مانگ و نیوێک لە هەمان هەرێم ماینەوە. یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەی ناو گەریلا کە زۆر بە گەرمی و دڵسۆزانە پێشوازیی لێکردم. مانگ و نیوێک کە لەگەڵ ئیبراهیم بەسەرم برد، ڕەنگە ماوەیەکی کورت بووبێت؛ بەڵام بۆ من وەک ساڵانێک بوو پێکەوە ڕۆیشتن، قسەکردن، خواردن، ناسینی یەکتر. هەمیشە تەمبورەکەی پێبوو، لە هەر جێگەیەکدا بوایە گۆرانی دەوتەوە. بەرهەمە هونەرییەکانی وەک بەشێک لە ژیانی خۆی دەبینی، دەیوست لە ڕێبازی هۆزان سەرحەد. هۆزان سەفکان، هۆزان مزگین، هۆزان هۆگر، هۆزان ئارگەش و دەلیلا هەنگاوەکانی بنێت. لە گۆرانیەکانیدا شەڕ و عەشقی وڵات هەبوو. دەیویست کلتوری دەنگبێژی لەناو شۆڕشدا بەردەوام بێت.

ئیبراهیم ساری لە نێو ٦ ساڵەی خەباتی گەریلاییدا چەندین ڕووداوی بینیبوو و چەندین قارەمانێتی ئەنجام دابوو. لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری 'ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەلکێ' بوو کە ٢٤ کاتژمێرە بەردەوام بوو. لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا دەوڵەتی تورک گورزی کوشندەی خوارد. سوپای تورک بە هەموو دەرفەتە تەکنیکەکانی درۆنی سیخوری و جەنگی، بە فرۆکەی جەنگی هێرشی دەکرد. لە شەڕی سێ ڕۆژەی نێوان گەریلا و سوپای تورکدا ئیبراهیم ساری لەگەڵ ٨هاوڕێی دیکەیدا بە قارەمانێتییەوە شەڕیان کرد و چوونە کاروانی شەهیدانەوە.