وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی چه‌ند وه‌ڵاتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
ڕیكس تیله‌رسن، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا، هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لە گەشتەکەیدا سەردانێکی تورکیا-ش دەکات.
ڕیكس تیله‌رسن، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا، هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لە گەشتەکەیدا سەردانێکی تورکیا-ش دەکات.
گەشتهكهی تیله‌رسن ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات و هەتا ١٦ی شوبات/٢٧ی ڕێبەندان بەردەوام دەبێت. یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كوه‌یته.
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش
بڕیاره تیله‌رسن، لە کوێت بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بكات و چاوی به وەزیرانی وه‌ڵاتانی بەشدار لەو هاوپەیمانێتییە بكه‌وێت. دوای تێکشکانی داعش، یەکەمجارە کە ناوبراو لەگەڵ هاوتاکانی کۆده‌بێته‌وه.
لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه؛ لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تێکشکاندنی پاشماوەکانی داعش دەکرێت.
تیله‌رسن هەر لە کوێت، ڕۆژی دووشەممە هەتا چوارشەممە بەشداری کۆنفرانسی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق دەکات.
ڕۆژه‌ڤی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا كورد و سووریایه
رۆژەڤی سەردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ تورکیا، کورد و دۆخی سووریایه. ئه‌م سه‌ردانه له‌كاتێكدایه كه تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ لە ٢٠ی کانوونی دووهەم /٣٠ بەفرانبارەوە تا ئێستا، به‌رده‌وام هێرشێکی داگیرکه‌رانه ده‌كاته سەر عەفرین و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج. تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و هێرشانه ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێشبینی دەکرێت لە سەردانی تیله‌رسن بۆ تورکیادا، گیرانی «تانەر کلیچ»، بەرپرسی لقی توركیای ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی قسەی لەسەر بکرێت.
هیزەر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو: ئێمە داواکارین لە تورکیا کە کۆتایی بە بارودۆخی نائاسایی بێنێت و بە هەڕەمەکی خه‌ڵك ده‌ستگیر نەکات.
سه‌ردانی ئووردن، لوبنان و میسڕ ده‌كات
تیله‌رسن، دوای ئه‌نقه‌ره سەردانی ئووردن دەکات و لەگەڵ پادشای ئەو وه‌ڵاتە کۆدەبێتەوە و دەربارەی ئاڵۆزییەکانی سووریا، پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان فەلەستین – ئیسرائیل گفتوگۆ دەکەن.
دواتریش دەچێتە لوبنان و چاوی به سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیر و سەرۆکی په‌رله‌مانی ئەو وه‌ڵاتە دەکەوێت.
ڕیكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا سەردانی میسر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وه‌ڵاتە کۆدەبێتەوە و باسی چۆنیه‌تی پتەوکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دەکه‌ن.
ش.