ڕۆژهه‌ڵاتی-ناوه‌ڕاست
دوایین ھەواڵ
-
بڕیاری دەستگیرکردنی ٤٠ وەزیر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق درا
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە بەهۆی گەندەڵیەوە بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٠ وەزیر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دراوە. -
عێراق: پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکانی تورکیا کۆببێتەوە
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سەروەری عێراق سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکردووە. -
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی تورك له زاخۆ كۆده‌بێته‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له زاخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ساز بكات. -
فۆئاد حسێن بۆ هاوتا ئێرانیەكەی: توركیا بۆردومانەكەی ئەنجامداوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جارێكی‌تر به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گه‌شتیاران له گوندی په‌ره‌خی زاخۆ ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی تورك. -
چەتەکانی داعش لە دیالە هێرشیان ئەنجامدا: ٥ کەس لە خانەوادەیەک کوژران
چەتەکانی داعش لە دیالە ٥ کەسیان لە خانەوادەیەک کوشت. -
لە شاری یەزدی ئێران ژنێک و ٢ پیاو لە سێدارەدران
راگەیەنرا کە دوێنی لە شاری یەزدی ئێران سێ زیندانی کە یەکێکیان ژنە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لەسێدارەدراون. -
لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا ٣ سەربازی سوریا کوژران
راگەیەنرا کە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا لە نزیک دیمەشقی پایتەخت، ٣ سەربازی سوریا کوژراون و ٧ سەربازیش بریندار بوون. -
كۆمه‌ڵكوژی له زاخۆ به بایكۆت، چالاكی و كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی شه‌رمه‌زار ده‌كرێت
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له زاخۆ ئه‌نجامیدابوو له عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كرێت. -
كۆمكاری عه‌ره‌بی هێرشه‌كانی توركیای شه‌رمه‌زار كرد
ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یس كۆمه‌ڵكوژی له زاخۆ كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌نجامدرا و تیادا ٩ كه‌س كه له نێویاندا ژن و منداڵیش هه‌بوون كوژران، شه‌رمه‌زار كرد. -
خۆپێشاندان لە بەردەم باڵیوزخانەی تورکیا بەردەوامە
لە دژی کۆمەڵکوژیەکەی تورکیا لە زاخۆ، خۆپێشاندان لە بەردەم باڵێوزخانەی تورکیا لە بەغداد بەردەوامە. -
تەرمی ئەو ٩ گەشتیارە، کە لەلایەن تورکیاوە کۆمەڵکوژکران لە زاخۆوە دەبرێنەوە بۆ بەغدا
تەرمی ئەو ٩ گەشتیارە عەرەبە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە زاخۆ کۆمەڵکوژکران دەبرێنەوە بۆ بەغدا. -
پارێزه‌رێكی عێراقی سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان تۆمار كرد
پارێزه‌ری عێراقی هادی ئهسهلامی به هۆی هێرشه‌كه‌ی په‌ره‌خی زاخۆ كه ژن و منداڵیش تیایدا كوژران، سسكاڵای له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان تۆمار كرد. -
لە عێراق ماتەمینیی گشتی ڕاگەیەندرا و کاردانەوەکانیش لە دژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی زاخۆی باشووری کوردستان گەشتیارانی عەرەبی کۆمەڵکوژ کرد، بۆ ماوەی ڕۆژێک لە سەرتاسەری عێراق ماتەمینی ڕاگەیاندرا و دەیان پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەی بەپەلە و نائاسایی پەرلەمانیان کرد. -
له نه‌جه‌ف كۆمه‌ڵكوژی شه‌رمه‌زار كرا
هاوڵاتیانی عێراق له دژی كۆمهڵهكوژی رژانه شه‌قامه‌كان و كۆمه‌ڵكوژییان شه‌رمه‌زار كرد. -
دیكتاتۆری تورك دەچێتە ئێران
رۆژئاوا لەسەر مێزی دانۆستاندنی بەرپرسانی دەوڵەتانی توركیا، روسیا و ئێرانە. -
حاکم زاملی: "ژمارەی ئامادەبووان لە نوێژی یەکگرتووی هەینی، ملیۆن کەسی تێپەڕاند"
حاکم زاملی، کەیەکێکە لە ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری نوێژی هەینی یەکگرتویی رایگەیاند: "جەخت لە پابەندبونمان بە رێنماییەکانی سەید سەدر دەکەینەوە و وەک خۆی جێبەجێیان دەکەین". -
فەرەنسا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات بەهیچ شێوەیەك سەردانی ئێران نەكەن
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لەهاوڵاتیانی خۆی كردوە، بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی بەڕەچەڵەك خەڵكی ئێرانن و لەئێستادا هاوڵاتی فەرەنسان بەهیچ شێوەیەك سەردانی ئێران نەكەن. -
بوومەلەرزە لە باشووری ئێران روویدا و ٥ كەس گیانیان لەدەستدا
راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانکردەوە؛ سێ بومەلەرزەی گەورە و نزیكەی ٢٠ بوومەلەرزەی بە دواداهاتوو لە پارێزگای هۆرمۆزگان لە باشووری ئێران تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆمار كراون. -
سوپای تورکی داگیرکەر لە گرێ سپی ٤ گەنجی ڕفاند
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی عەلی باجلییە لە گرێ سپیی داگیرکراودا و ٤ گەنجیان ڕفاند. -
لە ئۆردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی مادەی کلۆرەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە بەندەری عەقەبەی ئۆردن کۆنتەینەرێکی پڕ لە کلۆر لە کەشتیەک کەوتە خوارەوە و مادەکە لە ناوچەکە بڵاوبووەوە. لە رووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون. -
کازمی لە ئێرانە
سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئێران و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە. -
بەهۆی بێدەنگی لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک واژۆ لەدژی کازمی کۆدەکرێتەوە
بەهۆی بێدەنگیەکەی لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاكی عێراق، ھەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێدەکات. -
میری کوێت پەرلەمانی وڵاتەکەى هەڵوەشاندەوە
میری وڵاتی کوێت دەڵێت: "ناكۆكی و بەرژەوەندیی كەسی، گۆڕەپانی سیاسیی تێكداوە و وڵاتیش باجەكەی دەدات" و پەرلەمانی وڵاتەکەى هەڵوەشاندەوە. -
لاریجانی: ئیسرائیل رێگەی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئێران دۆزیوەتەوە
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەجەختكردنەوەی لەگەڵ گۆاستنەوەی پێكدادانەكان بۆ ناو خاكی ئێران رایگەیاندوە؛ ئیسرائیل لەرووبەروو بوونەوەی لەگەڵ ئێران لە"دكتۆرینی هەشت پێ" كەڵك وەردەگرێت و راستەوخۆ سەری هەشت پێیەكە لەنێو تاران‌دا دەكاتە ئامانج. -
٦ ژن و ١٦ منداڵی داعش رادەستی بەلجیکا کرانەوە
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦ ژن و ١٦ منداڵی داعش رادەستی حکومەتی بەلجیکا کرد.