ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
سەدریەكان دوای كشانەوەیان دەرگاكان دادەخەن و سەدر دەچێتە سعودیە
مۆقتەدا سەدر پاش ئەوەی داوای لەئەندام پەرلەمانتارانی كرد دەست لەكار كشانەوەیان لە پەرلەمان پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن و دواتر داوای لەسەدریەكان كرد لەدام و دەزگا حكۆمیەكانیش بكێشنەوە، سەردانی سعودیە دەکات. -
پەرلەمانتارێکی عێراق: پێویستە عێراق وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بداتەوە
باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق، دەوڵەتی تورکیای بە “دەوڵەتێکی دوژمنکار” ناوبرد و داوای لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق کرد؛ وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بدەنەوە و ناتۆش لە کردەوەکانی تورکیا ئاگادار بکەنەوە. -
محەمەد بن سەلمان، سەردانی توركیا دەكات
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری دەوڵەتی تورک رایگەیاندوە؛ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، چوارشەممەی داهاتوو"22ی حۆزەیران" لەچوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا سەردانی توركیا دەكات. -
گردبوونەوەی گشتی مامۆستایان لەئێران و هەبوونی ژمارەیەك زۆر لەهێزە ئەمنیەكان
لەئان و ساتی گردبوونەوە گشتی مامۆستایان لەئێران، بەرێوەبەری گشتی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژئاوا، رایگەیاند كە؛ كەسێكی چەپگەرا ماركسیستی كە پەیوەندی لەگەڵ دوو كەسی فەرەنسی هەبووە دەستگیركراوه. -
لەسەرسنوری توركیا سەرچەتەیەكی داعش دەستگیر كرا
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش لەسەر سنوری توركیا ئۆپەراسیۆنێكیان پێكهێنا و سەرچەتەیەكی داعشیان دەستگیركرد. -
ناڕەزایەتیەكانی بازاڕیان لەئێران، داوای دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری ئابوری دەكەن
گردبوونهوه و ناڕهزایهتی بهرامهر بهرزبوونهوهی نرخی دۆلار، بهرزبوونهوهی رێژهی باج و خراپی دۆخی گوزهران و بژێوی له چهندین شاری ئێران و رۆژههڵاتی كوردستان بهردهوامه. -
بەرپرسێكی روسی: هیچ رێككەوتنێكی روسیا و توركیا لەسەر ئۆكرانیا و سوریا بوونی نییە
نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا لەسوریا"ئەلێكساندر لاورۆنتیڤ" رایگەیاندوە؛ چارەسەركردنی سوریا بەگوێرەی روسیا، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆكرانیا كاری سەرەكیمانە... -
ئێران؛ گردبوونەوە ناڕەزایەتیەكان بەردەوامە و داوای دەست لەكاركشانەوەی رەئیسی دەكەن
نرخی دۆلار لەئێران بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لەرۆژانی رابردوو بەردەوام، بەرز دەبێتەوە، ناڕهزایهتیهكانیش لهبهرامبهر ئهو رهوشه بهردهوامن. -
فەڕازی: رەنگە پێكدادانی سەربازی لەنێوان ئێران و توركیا لەسوریا روو بدات
ئێران و توركیا هەمیشە هەوڵیانداوە بەرژەوەندیەكان لەرێگەی هێزە نیابەتیەكانی نزیك لەخۆیانەوە بپارێزن. -
عێراق؛ ٨ چهتهی داعش كوژران
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق رایگەیاندوە، كە لە شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا هەشت ئەندامی گروپە چەتەكانی داعش كوژراون. -
جوڵەکانی پلاسخارت پێچەوانەی بنەمای کاری نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکانە!
هەرچەندە یۆنامی هەڵگری دروشمی سەقامگیریی ئاشتیی و کارکردنە بۆ پێشخستنی پرۆسەی سیاسیی، ،مافی مرۆڤ و ڕێگری لە پێشێلکارییە بەرامبەر ئازادییەکان، بەڵام جوڵەکانی پلاسخارت پێچەوانەی بنەمای کاری نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکانە و زیاتر بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسیە. -
مانگی رابردوو ٦٠٠ کەس لە عێراق کوژراون
تاوانەكانی كوشتن لە عێراق زیادیانكردووە بەشێوەیەک، ٦٠٠ کەس لە هەموو پارێزگاکان بە هۆکاری جیاجیا کوژران و لەو ژمارەیەش ٣٢٪یان ژن بوون. -
ژمارەیەك كاسبكاران لە لالەزاری تاران و شاری كازرون مانیان گرت
بەگوێرەی زانیاریەكان و دیمەنەكان كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراونەتەوە، ژمارەیەك لەكاسبكارانی شاری كازرون لەپارێزگای فارس لەدژی گرانی بازار و خراپی باری ئابوری بەداخستنی دۆكان و بازارەكان نارەزایی خۆیان دەربڕێوە. -
ئیسرائیل بانگەوازی لەهاوڵاتیانی دەكات توركیا بەجێ بهێڵن
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەبانگەشەی ئەوەی كە گوایا ئێران هێرش بكات، بانگەوازی لەهاوڵاتیانی خۆی دەكات بەپەلە توركیا بەجێ بهێڵن. -
لە عێراق جارێکی دیکە خۆڵبارین دەستیپێکردەوە، گەشتە ئاسمانیەکان راگیران
لە عێراق جارێکی دیکە خۆڵبارین دەستیپێکرد. لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتەکان راگیران. -
لە ٢٤ كاتژمێردا ٢ ئەندامی تری هێزە ئاسمانیەكانی رژێمی ئێران بەشێوەیەكی گۆماناوی کوژران
میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاند؛ محەمەد عەبدوس لەبواری دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مۆشەكی بالیستیكیدا كاری دەكرد. ئەو کەسە لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیدا کوژراوە. -
سەدر داوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی کرد و حەلبوسیش پەسەندی کرد
موقتەدا سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەکات دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان بکەن و سوپاسی هاوپەیمانەکانیشی کرد. -
لە عێراق بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە تاوەکو ئێستا ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە تاوەکو ئێستا لە هەموو عێراق ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئێران هێرش دەكەنە سەر گردبوونەوەی خانەنشینان
هێزە ئەمنیەكان و یەكە تایبەتەكان هێرشیان كردە سەر چالاكیە ناڕەزایەتییەكانی گەل لەهەر دوو ناوچهی"ئەمین حزور و جمهوری". -
شەمخانی: تەنیا رێگەی پاراستن لەبەرامبەر ملهۆریەكانی رۆژئاوایەكان، كاردانەوەی هاوشێوەیە
عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی ئیسلامی ئێران لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تۆیتەر نوسیوویەتی؛ دەست راگەیشتنەوە بەنەوتی دەستبەسەركراوی ئێرانی لەلایەن یونانەوە نیشانی دەدات، تەنیا رێگە"پاراستنی مافی وڵاتە، کردەوەی هەمان شێوەیە. -
ئیبراهیم رەئیسی: ئێران هەنگاوێك لەهەڵوێستەكان پاشگەز نابێتەوە
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لەكاردانەوە لەدژی دەركردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبەرامبەر بەوڵاتەكەی دەڵێت:"هەنگاوێك بۆ دواوە پاشگەز نابینەوە و هیچ ترسێكمان لە بڕیارنامە نییە". -
گەروسی: ئێران ٢٧ كامێرای ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەكۆژێنێتەوە
بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی رایگەیاندوە؛ هەڵسوكەوتەكانی ئەم دوایەی ئێران دەرفەتەكانی چارەسەری قەیرانی ئەتۆمی ئەو وڵاتەی قورستر كردوە. -
بێسەروشوێن بوونی گەنجێكی عێراق دوابەدوای رەخنەگرتنی لە خامنەیی
بەسەدان كەس لەخەڵك و چالاكوانانی عێراق داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو گەنجە بیست ساڵەیە دەكەن، كه دوای رهخنهگرتنی له خامنهیی بێسهروشوێنه. -
وەزیری بهرگریی ئێران: بەرهەمە سەربازیەكانمان دەتوانێت لەبەرقەراری ئاسایشی عێراقدا كاریگەر بن
محهمهد رهزا ئاشتیانی وەزیری بهرگریی رژێمی ئێسلامی ئێران لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبوویەوە. -
١٢ زیندانیی بەلووچ بەكۆمەڵ لەسێدارە دران
رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ٦ی حۆزەیران، ١٢ زیندانی بەلووچ لەزیندانی دزاپ لە شاری زاهدان بەكۆمەڵ لەسێدارەدراون.