ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
بەهۆی ئاگرەکەی فڕۆکەخانەی بەغداوە، دوو بەرپرسی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە بۆستەکەی دوورخرانەوە
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە پۆستەكانیان دووربخاتەوە، بەهۆی ئەوەی لەماوەی ٤٨ كاتژمێردا دووجار ئاگر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتووەتەوە. -
کوەیت ٧ کەسی لەسێدارەدا
لە کوەیت ٧ کەس لەسێدارەدران. لەساڵی ٢٠١٧ەوە یەکەم جار سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتەدا جێبەجێبکرێت. -
خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ٥٦ ەمین رۆژدا بێ پسانەوە بەردەوامن
خۆپیشاندان و سەرهەڵدانی گەلانی رۆژهەڵات و ئێران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سەرباری هەموو گوشار و هێرشەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بێ پسانەوە بەردەوامن و بەرفراوان دەبن. خۆپیشاندانەکان ٥٦ رۆژیان تێپەڕاندووە. -
'پێویستە حکومەتی عێراق بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە فشار لەسەر تورکیا و ئێران دروست بکات'
پەرلەمانتارێکی بەرەی ئەهل الواست داوای لە گەلی عێراق کرد کە کەلوپەلی تورکی بایکۆت بکات و لە بابەتی دۆسیەی ئاودا فشار لەسەر ئێران و تورکیا دروست بکرێت. -
راپەرینی 'ژن،ژیان،ئازادی' بەردەوامە
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان راپەرینی 'ژن،ژیان،ئازادی' لە ٥٣مین رۆژدا بەردەوامە. رۆژی یەکشەممە لە زۆر شار لەنێوان چالاکوان و هێزەکانی دەوڵەتدا شەڕ روویدا. -
ژمارەی کوژراوەکانی راپەرینی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتە ٣٠٤ کەس
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون، گەیشتووتە زیاتر لە ٣٠٤ کەس، کە ٤١ کەسیان منداڵ و ٢٤یان ژنن. -
هێزەکانی رژێمی ئێران بە فیشەکی راستەقینە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران
لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی شاری خاشی بەلوچستان هێزەکانی رژێمی ئێران تەقەی راستەوخۆیان لە هاووڵاتیان کرد، تائێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نازانرێت. -
ئەو رۆژنامەوانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی ئەنجامدابوو، دەستگیرکرا
رۆژنامەوان نازیلا مەعروفیان کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی ئەنجامدابوو، لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە تاران دەستگیر و رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا. -
رووباری دیجلە لە عێراق وشک دەبێت: هۆکارەکەی دەوڵەتی تورک و وشکەساڵیە!
رووباری مێژوویی دیجلە کە بە پێی باوەڕی مەسیحی و جوولەکەکان ئاوی باخی عەدەنە کە ئادەم و حەوا تێیدا ژیاون و شارستانیەتەکانی سۆمەر و بابلی لەسەر دامەزرێندراوە، بەهۆی وشکەساڵی و بەنداوەکانی دەوڵەتی تورکەوە خەریکە وشک دەبێت. -
میشێل عەون سەرۆککۆماری لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە
میشێل عەون سەرۆککۆماری لوبنان بەهۆی ئەوەی پارتە سیاسیەکان لەبارەی سەرۆککۆماری نوێ رێکنەکەوتن، دەستی لەکارکێشایەوە. -
١١ وەزیری کابینەی نوێی عێراق دەستیان بەکار کرد
ئەمڕۆ بەشێوەیەکى فەرمى ١١ وەزیرى کابینەکەى محەمەد شیاع سۆدانى سەرۆکوەزیری نوێی عێراق لەگەڵ وەزیرانى پێشوو ئاڵوگۆڕى پۆستەکانیان کرد و دەستیان بەکارکردن کرد. -
لە هێرشێکدا بۆ سەر مەزاری شاهچراخی شیراز دەیان کوراژو و برینداری لێکەوتەوە
درەنگانی شەوی چوارشەممە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر مەزاری شاهچراخی شاری شیرازی دەیان کوراژو و برینداری لێکەوتەوە و چەتەکانی داعش هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. -
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا دەکات کۆتایی بە کوشتار و سەرکوتکردنی راپەرینی گەل لە ئێران بهێنرێت
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری لێپرسینەوەیە لە بەرپرسانی ئێرانی كە تاوانیان ئەنجامداوە و داوای کرد پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیردرێت. -
ئاماری نوێی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، تائێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم ٢٣٤ کەس کوژراون، کە ٢٩ کەسیان منداڵن. -
بەرپرسێکی رێکخراوی بەدر لە بەغدا کوژرا
شێخ عەلی ئازەری بەرپرسی لقی سێی رێکخراوی بەدر لە بەغدا کوژرا. -
جۆن بوڵتون: رەوشی هەنوكەیی ئێران هاوشێوەی كۆتا ساڵی حكومەتی پەهلەویە
جۆن بولتون، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا و باڵوێزی پێیشووی ئەو وڵاتە لەنەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندوە؛ رژێمی ئێران"خۆسەپێن"بووە و زیاتر لەهەركاتێكی تر بەتایبەتی لەكاتی شۆڕشی ١٣٥٧ی هەتاوی لەژێر گۆشاری نێوخۆیی دایە. -
رژێمی ئێران ٤١ رۆژنامەنووسی دەستگیرکردووە
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە دوایین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند،٤١ ڕۆژنامەنووس لە ئێران زیندانیكراون و داوا دەکات، بەزووترین کات سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو ئازادبکرێن و کۆتایی بە سەرکوتی ئازادیی ڕادەربڕین بهێنرێت. -
نەتەوە یەكگرتووەكان كۆشتنی منداڵانی لەنارەزایەتیەكانی ئێراندا شەرمەزار كرد
چالاكوانانی مافی مرۆڤ ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ناڕەزایەتیەكانی ئەمساڵدا لەئێران كۆژراون بە ٣٢ كەس مەزندە دەكەن. -
یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر چوار دامەزراوەی ئەمنی و ١١ فەرماندەی هێزەکانی رژێمی ئێراندا سەپاند
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند له کاردانەوەیدا بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران ١١ کەس و چوار دامەزراوەی سەربازی و ئەمنی ئێران کە بەشداربوون لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە بۆ لیستی سزاکانی مافی مرۆڤ زیاد کراون. -
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە زیندانی رەشت ٦ زیندانی کوژران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە زیندانی ناوەندی شاری ڕەشت (لاکان) شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و زیندانییەکان دروستبووە و هێزەکانی رژێمی ئێران ٦ زیندانیان کوشتوە. -
گروپی هاككەری"ئانانیمۆس"زانیاری سەدان كامێرای چاودێری لەتاران بڵاودەكاتەوە
گروپی هاككەری"ئانانیمۆس"، زانیاری زیاتر لە چوارسەد كامێرای چاودێری لەئاستی شاری تاران بڵاودەكاتەوە و گروپەكە راشیانگەیاندوە؛ بەبەكارهێنانی ئەم زانیارییانە دەتوانن كامێراكان لەئیش كردن راوەستێنن. -
سەرهەڵدانی'ژن،ژیان، ئازادی' بە بەهێزییەوە لە شەقامەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
دژی کورانی ژینا ئەمینی لەسەر دەستی 'پۆلیسی ئاکاری'ی رژێمی ئێران نزیکەی مانگێکە راپەڕین و خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و تادێت گەورەتر و بەهێزتر دەبن. -
شەپۆلی خۆپیشاندەرانی بەلووچستان دوای نوێژی هەێنی
لەهێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر گەلی بەلووچ لە رۆژی سی ئەیلوولدا، ٩٣ هاووڵاتی بەلووچ كۆژران و ئەمڕۆش جارێکیتر خۆپیشاندانی گەورە لە زاهیدان بەڕێوەچوو. -
لەتیف ڕەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا
لە گەڕی دووەمی دەنگدانی پەرلەمانی عێراقدا لەتیف ڕەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و شکستی بە ڕکابەرانی بە تایبەتی بەرهەم ئەحمەد ساڵح هێنا. -
لە نزیک دیمەشق تەقینەوەیەک ڕوویدا: ١٨ سەرباز کوژران و ٢٧ سەربازیش برینداربوون
پاسێکی سەربازی لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقێنرایەوە. ١٨ سەرباز کوژران و ٢٧ سەربازیش برینداربوون.