ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە عێراق ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامى ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى سەرەکى دوجێل- سامەڕا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ى کەسی دیکەش برینداربوون. -
لە ماوەی دوو ساڵدا لانیکەم ١١٠ مامۆستای زانکۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەکارلادراون
لە ماوەی دوو ساڵی دەسەڵاتی ئیبراھیم ڕەئیسی، لانیکەم ١١٠ مامۆستای زانکۆ لە کارەکانیان دورخراونەتەوە یان بە ناچاری خانەنشین کراون و زۆربەشیان لە ماوەی سەرھەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕووبەڕووی ئەو سزایانە بوونەتەوە. -
یەکێک لەو خۆپیشاندەرانەی لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو لە زیندان گیانیلەدەستدا
جەواد ڕۆحی، یەکێک لەو گەنجە خۆپیشاندەرانەی سەرھەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کە لە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری دەوڵەتی ئێران، سزای سێ جار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندان گیانیلەدەستدا. -
دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران: "بەردەوامین لە پیتاندنی یۆرانیۆم"
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەینێت، ووڵاتەکەیان بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم. -
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق: رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە کە نەوت بەقاچاخ دەبەن
وتهبێژی سهرۆک وهزیرانی عێراق رایگهیاند: حكومهت بهپێی یاسا و له رێگهی دادگاوه بهگژ ههموو ئهو كهسانهدا دهچێتهوه، كه یاری به سامانی گهلی عێراق دهكهن و نەوت بە قاچاخ دەبەن. -
بەپی ڕاپرسییەک ٦٤%ـی عێراقییەکان بەشداری لە ھەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن
بەپی نوێترین ڕاپرسی کە لە تەواوی پارێزگاکانی عێڕاق جگە لە هەرێم ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٦٤% خەڵکی بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا دەکەن. -
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە ناڕوونی ماوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە ئەنقەرەیە و لەگەڵ هاوتاکەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە، سیاسەتمەدارێكی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، جێبەجێکردنی مەرجەکانی دەوڵەتی توركیا ئەستەمە. -
ئیسرائیل دەورووبەری دیمەشقی بۆردومان کرد
شەوی ڕابردوو دەورووبەری دیمەشق بۆردومان کرا. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش ڕایگەیاند، بۆردومانەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە. -
'پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرامبەر سەرکوتی چالاکوانانی ئێران هەڵوێستیان هەبێت'
هیومان ڕایتس وۆچ، لە بارەی چڕکردنەوەی گوشارەکانی دەوڵەتی ئێران لە سەروبەندی یەکەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و هەروەها ڕەشبگیری چالاکوانانی ئەو وڵاتە هۆشداریدا و داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی کرد، هەڵوێستیان هەبێت. -
لە کۆگاکانی تەقەمەنی نزیک دیمەشق تەقینەوە ڕوویدا
لە کۆگای تەقەمەنی، گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا، تەقینەوە ڕوویدا. -
لە سەرتاسەری عێراق کارەبا پچڕا
لە عێراق ئاگر لە وێستگەیەکی سەرەکی بەرهەمهێنانی کارەبا کەوت، بەهۆیەوە بەم گەرمای هاوینە، لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا کارەبا پچڕا. -
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە عێراق دەکات بەرەنگاری ووتاری ڕق و کینە ببێتەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە عێراق دەکەن زەمینەسازی بکات بۆ دیالۆگی نێوان ئایینەکان و ڕووبەڕووی ووتاری دەمارگیری ببێتەوە. -
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا: ڕێچکەی لۆزان ڕاست بکەنەوە
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا دوو دۆسیە بۆ سەرۆکایەتی فەرەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرن، پەیوەست بەو پێشێلکاری و کۆمەڵکوژییانەی بەهۆی پەیماننامەی لۆزانەوە پەیدابوون. -
سۆمۆ: "دەبێت رێکارەکانی پەیوەست بە نەوتی ھەرێم جێبەجێ بکرێت"
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) داوای دەکات رێکارەکانی پەیوەست بە مامەڵەکردن بە نەوتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت ، لە رێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەکات. -
لیژنەی وزەی عێراق: پێدەچێت تورکیا بەهۆی نەوتی هەرێمەوە ١٠ ملیار دۆلار غەرامە بکرێت
ئەندامێکی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تورکیا لەوە دەترسێت حکومەتی عێراق بەهۆی کەیسی نەوتەوە سکاڵای دووەم بەرزبکاتەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣ کە قەرەبووەکەی دەگاتە ١٠ ملیار دۆلار". -
عێراق، سوریا دەکاتە بە دیلی تورکیا لە کەیسی نەوت
وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە دوای سودانی بۆ سوریا ڕایگەیاند: بەدوای دەروازەی نوێدا دەگەڕێن بۆ ھەناردەکردنی نەوت و ھەوڵی خستنەوەگەری ھێڵی ھەناردەکردنی نەوت لەرێگەی بەندەری بانیاسی سوریاوە دەدەن. -
عێراق بووە ئەندامی رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە
گروپی ئێگمۆند دەنگ بە ئەندامبوونی عێراقی دا تا بچێتە ریزی ئەو وڵاتانەی کە بەهەماهەنگی بەرەنگاری سپیکردنەوەی پارە دەبنەوە. -
پۆلیسی ئێران منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی کوشت
لە شاری کەرەجی ئێران، بەهۆی تەقەی پۆلیسەوە، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کوژرا. -
بۆ رۆژی دووەم ھێرش و ئۆپڕاسێۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین بەردەوامە
بۆ رۆژی دووەم ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جنین لە فەڵەستین بەردەوامە، ژمارەی کوژراوەکانیش بەرزبوونەتەوە. -
سامانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستی بەسەردا دەگیرێت
ماڵ و موڵک و سامانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستیبەسەردا دەگیرێت. -
ئەلینا ڕومانوسکی: وەفدێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە عێراق
بە ووتەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، وەفدێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە سەردانێک لە عێراقە و بڕیارە سەردانی ھەرێم بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم ی کوردستانیش کۆببێتەوە. -
ئەنجامنامەی کۆڕبەندی لوبنان ئاشکرا کرا
کۆڕبەندی "لەپێناو رۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک، رێگایەک بەرەو ئاشتی" کە لە ١٣ی حوزەیراندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستیپێکردبوو، دوای دوو رۆژ بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا. -
بەشار ئەسەد داوای دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا داوای دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوەی ھێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەناو خاکی سوریا. -
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات هاووڵاتییانی خۆیان لە کەمپی هۆل وەربگرنەوە
بەرپرسانی عێراق لە زاری ئەحمە سەحاف داوا لە ووڵاتانی جیهان دەکەن هاووڵاتییانی خۆیان لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان. -
سوپای عێراق مۆڵگەکانی داعش دەکاتە ئامانج
ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە قووڵایی زنجیرە چیای حەمرین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیالە، لە سێ میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان ئەنجامدا.