ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە ئۆپڕاسێۆنەکەی دیالە نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیران
لە سێ-یەم رۆژی ئۆراسیؤنی دژە تیرۆر و هەوڵگری عێراق بۆ سەپاندنی یاسا لە پارێزگای دیالە، نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکران. -
هێرش بە گازی ژەهراوی لە ئێران بەردەوامە
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێرش بە گازی ژەهراوی بۆ سەر خوێندنگەکانی کچان کە چوار مانگە دەستیپێکردووە، بەردەوامە. -
عێراق دەیەوێت ٥ ملیۆن نەمام بچێنێت
سەرۆکوەزیری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی رووبەرووبوونەوەی بە بیابانبوونی خاکی عێراق، لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق دەست بە کەمپەینی چاندنی ٥ ملیۆن نەمام دەکەن. -
دژە تیرۆری عێراق: لە باکوری ئەنبار ٢٢ چەتەی داعش کوژران
سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكدا لەپارێزگای ئەنبار ٢٢ چەتەی داعش كوژران، ئاماژەی بەوەدا كە لە نێو كوژراوەكاندا سەركردە دیارەی چەتەكانی داعش هەیە. -
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا: دوو کەس کوژران
ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سوریا. بەگوێرەی زانیاریەکان دوو کەس کوژراون کە لایەنگری ئێرانن. -
"لەماوەی کەمتر لە ٧٠ رۆژدا داعش ١٤٥ کەسی لە سوریا کوشتووە"
چەتەکانی داعش لە ماوەی کەمتر لە ٧٠ ڕۆژدا ٣٨ کردەوەی تیرۆریستییان لە دەشتاییەکانی سوریا ئەنجام داوە، کە بوونەتە هۆی کوژرانی ١٤٥ کەس. -
لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق: بوونی هێزەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەرییە
ئەندامی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، عەلی بەنداوی رایگەیاند بوونی هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر خاکی عێراق داگیرکەرییە و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و دەبێت دەربکرێن. -
پەیوەندیی دیپلۆماسی ئێران و سعودیە سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە. -
بەهۆی تەقینەوەیەک لە دێرەزور چوار کەس کوژران
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دێرەزور ٤ کەس کوژران و ٨ کەسیش برینداربوون. -
لە هێرشێکی داعش لە دیالە پێنج کەس کوژران
لە گوندێکی پاڕێزگای دیالەی عێراق، چەتەکانی داعش لە رێگەی بۆمبەوە هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٥ کەس کوژران. -
ئاماری ئۆپراسێۆنەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە مانگی شوبات ڕاگەیاندرا
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا سەبارەت بە ئۆپراسێۆنەکانی دژی داعش بە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە عێراقییەکان لەو دوو ووڵاتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاوی رووباری فرات هەڕەشەیەکی گەورەیە لە سەر ژیانی ملیۆنان کەس
ئاوی رووباری فرات بە هۆی سیاسەتی قڕکەرانەی دەوڵەتی تورکەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەمبووەتەوە. ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ملیۆنان کەس لە ناوچەکە. -
داعش لە نزیک خانەقین هێرسی ئەنجامدا: کەسێک کوژرا
چەتەکانی داعش لە خانەقین هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەرەتەپە. لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا. لە بەغداش ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران. -
لە باکوری بەغدا ٥ چەتەی داعش کوژراون
وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویكردەوە، لەهێرشێكی ئاسمانی هێزەكانیان لەباكوری پارێزگای بەغدا پێنج چەتەی داعش كوژران، هەروەها ئۆپراسیۆنەكانی ڕاوەدوونان و لەناو بردنی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش بەردەوامە. -
لە ئێران بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی ریختەر روویدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسای گوندەکانی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکیی داگیرکەر و چەتەکانی چەند ناوچەیەکی لە گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی عەین عیسا تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر رێگەی گوندی مەناز و رۆژئاوای کۆبانێ ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد. -
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی باشوری کوردستانی رەتکردەوە
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگای فیدڕاڵی عێراق بریاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە. -
لێبوردنی گشتیی خامنەیی بۆ بەشێک لە خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
دوای ئەوەی عەلی خامنەیی، ڕابەری كۆماری ئیسلامی، لێبوردنی گشتی بۆ بەشێك لە خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان دەركرد، بڕیارەكەی كاردانەوەی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بەدوای خۆیدا هێنا. -
لە عێراق چوار چەتەی داعش دەستگیرکران
یەکینەکانی دژە تیرۆری عێراق رایانگەیاند کە لە کەرکوک، چەمچەماڵ و سەلاحەدین ٤ چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە. -
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئێران
درەنگانی شەوی ڕابردوو ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر کارگەی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئیسفەهان. -
لە ناوەندە سەربازی و پیشەسازییەکانی ئێران چەند تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەک ڕویاندا
لە عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی لە پارێزگای ئیسفەهان چەند تەقینەوەیەک ڕوویدا. هاوکات ناوچەی پیشەسازیی ئازەر شار ئاگری گرت و دەنگی چەند تەقینەوەیەکش لە کەرەج بیستراوە. -
لە هێرشێکدا بۆ سەر کەنیسەیەک لە قودس لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکدا کە لە نزیک کەنیسەیەک لە قودس ئەنجامدراوە لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسیش برینداربوون. پۆلیس رایگەیاند ئەو کەسەشی کە دەوترێت هێرشبەرەکە بووە، کوژراوە. -
لەدژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار خەڵکی عێراق رژانە سەر شەقام
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێگەی لەبەردەم خۆپیشاندانی جەماوەری کردەوە. لە بەغدای پایتەخت و دیوانیە خەڵک رژانە شەقام و داوای دابەزینی بەهای دۆلاریان کرد. -
دەوڵەتی ئێران دوو ژنە رۆژنامەنووسی دیکەی دەستگیرکرد
لە تارانی پایتەختی ئێران ٢ ژنە رۆژنامەنووسی دیکە دەستگیرکران.