٣ هەزار و ٢٣٠ کەس لە لوبنانەوە گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا ٣ هەزار و ٢١٨ کەسی سوری و ١٢ کەسی لوبنانی گەیشتنە گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. هەروەها ٧ تەرم هێنرایە هەرێمەکە.
بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا ٣ هەزار و ٢١٨ کەسی سوری و ١٢ کەسی لوبنانی گەیشتنە گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. هەروەها ٧ تەرم هێنرایە هەرێمەکە.
لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا کە لە دووشەممەی ڕابردووەوە توندتر بووە، دەیان هەزار سووری و لوبنانی دەیانەوێت بێنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. دوێنێ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خانەی قەیرانی دامەزراند بۆ پێشوازیکردن لەو کەسانەی لە لوبنانەوە دێن، هەروەها ناوەندی مانەوە بۆ خەڵکی دەرەوەی هەرێمەکە دانا. خانەی قەیرانەکان لە دەروازە سنوورییەکانی تەبقە و تەحیە لە مەنبەج بەردەوامە لە پێشوازیکردن لە پەنابەرانی لوبنان.
لەماوەی ٢ ڕۆژدا ٨٤٧ پیاو و هەزار ٩٣ ژن، ٤٢٠ مناڵ، ٧ تەرم و ١١ لوبنانی لە دەروازەی تەبقەوە هاتوونەتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها ٨٨٧ کەس و تەرمێک لەڕێگەی دەروازەی تەحیەوە گەیشتوونەتە مەنبەج.
خانەی قەیرانەکان، کەمپ ئامادە دەکات بۆ ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە دێن و خزمەت پێشکەش دەکات. ئەو پەنابەرانەی خزمیان لە هەرێمەکەدا نیە، دەگوازرێنەوە بۆ کەمپەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.