'بە دڵنیاییەوە لە رێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە سەردەکەوین'
بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ، رایانگەیاند، کە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی گەلی حەڵەب ئەوان بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی وەڵام دەدەنەوە و وتیان، "گەلی کورد بە بەرخودان سەردەکەوێت".
بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ، رایانگەیاند، کە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی گەلی حەڵەب ئەوان بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی وەڵام دەدەنەوە و وتیان، "گەلی کورد بە بەرخودان سەردەکەوێت".
ماوەی چەند رۆژە هەڕەشەکان بۆ هێرشکردنە سەر هەڕێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیادیان کردووە. لە هەمان کاتدا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر تل رەفعەت و هەرێمی شەهبا و رووشیان کردە حەڵەب. لە دژی دانیشتوانی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایەتیان دەربڕی و رایانگەیاند کە ئەوان دەکەونە پێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی.
دانیشتوانی شاری کۆبانێش رایانگەیاند کە ئەونا لە رێگەی شەری گەلی شۆڕشگێڕییەوە کۆتایی بە فاشیزم دەهێنن و هەر چوار پارچەی کوردستان یەکدەخەنەوە و هەرێمە داگیرکراوەکان بە بەرخودان رزگار دەکەن.
ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات زەهێ عەلی ئەیوب: "دەبێت هەڵسینە سەر پێ و ئاستی تێکۆشانمان بەرزتر بکەینەوە. سڵاو لەگەلەکەمان دەکەم کە لە بەرخودان و تێکۆشاندان. ئێمە بە گیان و دڵ لەگەڵ ئەوانین و بە هێزی خۆمان کۆتایی بە چەتەکان دەهێنین و هەر چوار پارچەی کوردستان رزگار دەکەین."
'رۆڵەکانمان کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنن'
زەهێ عەلی ئەیوب ئەوەشی خستەڕوو کە لە دژی کورد پلانێکی چەپەڵ بەڕێوەیە و وتی، "دوژمن تاکە شتێک کە دەیەوێت لەناوبردنی گەلی کوردە. رۆڵەکانمان کۆتایی بەوان دەهێنن. بەو هێزەوە هەموو هەرێمە داگیرکراوەکان رزگار دەکەین. خوێندکارانی رێبەر ئاپۆ داستان و ئەفسانە تۆمار دەکەن. جگە لە بەرخودان و سەرکەوتن هیچ رێگەیەکمان نییە. بڕوامان بە رۆڵەکانمان و بە هێزەکانی خۆمان هەیە و تاسەر پشتیوانیانین و دڵنیاین کە سەردەکەون".
'بە بێ دوو دڵی ئێمە خۆڕاگری دەکەین"
ژنێک بە ناوی جیهان بۆزانیش باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەموو شوێنێک دەستی بە هێرش و پەلامار کردووە و وتی، "ئێمەش بە رۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ کۆتایی بە پلانەکانیان دەهێنین. ئێمە وەک گەلی کورد لە هەموو شوێنێک و لە هەموو شەقامێک خۆڕاگری دەکەین. تا کۆتایی داکۆکی لە کوڕ و کچەکانمان و شۆڕشگێڕانمان دەکەین. وەک چۆن پێشتر خۆڕاگریمان کرد، لەئێستاش بە دواوە خۆڕاگری دەکەین".