بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی یەپەژە بەخاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی یەپەژە نارڤین هۆگر کە بە ڕووداوی هاتوچۆ لە کانتۆنی فرات شەهید ببوو، لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی یەپەژە نارڤین هۆگر کە بە ڕووداوی هاتوچۆ لە کانتۆنی فرات شەهید ببوو، لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.
شەڕڤانی یەپەژە نارڤین هۆگر (دیلان دەروێش) کە لە ٢٢ی نیسان لەسەر ڕێگەی ناوچەیی سرنی کانتۆنی فراتدا لە ئەنجامی ڕوودواێکی هاتووچۆدا شەهید بووە، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد و ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان نەجاح گولۆ قسەیکرد و سەرساغی بۆ بنەماڵەی شەهیدان خواست.
دوای ئەوە، ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی جاسم ساڵەح سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدکرد و سەرەنجی خستە سەر بەهاداری شەهادەت لە ئاینی ئیسلامدا.
هەر لە مەراسیمەکەدا بەناویی هێزە سەربازییەکانەوە محمەد نەزیر قسەیکرد و باسی لەوەکرد لە بەرامبەر هەموو هێرش و خیانەتێکدا تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت، هیچ کەسێک توانای ئەوەی نیە ئیرادەی گەل بشکێنێت.
دواتر باوکی شەهید نارڤین، محەمەد سیراج ئاماژەی بەوەدا بە شەهادەتی ڕۆڵەکەی سەربەرزە و بۆ هەمیشە لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبێت.
لەکۆتایدا ناوی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا.
دوای قسەکان تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم و هەڵهەڵە لێدانەوە بەخاکسپێردرا.
بۆ پرسەی شەهید نارڤین هۆگر لە کاتژمێر ١٧:٠٠دا لە گەڕەکی هلکۆ خێمەی سەرەخۆشی دادەنرێت.