بە مووشەک هێرشکرایە سەر گوندەواری مەنبەج
سوپای داگیرکەری تورک بە مووشەک هێرشی کردە سەر گوندەواری مەحسنلی مەنبەج.
سوپای داگیرکەری تورک بە مووشەک هێرشی کردە سەر گوندەواری مەحسنلی مەنبەج.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ٣ مووشەک گوندی محەسنلی کردە ئامانج، هەروەها بە درۆنی خۆکوژ هەرێمەکەی کردە ئامانج.
هەروەها سوپای داگیرکەری تورک گوندی هۆشەری بە هاوەن تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا زیانی ماددی هەبوون.