حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی دیفاع ئەلوەتەنی بن کۆنتڕۆڵی دیمەشق لە شەوی ٧ ی ئاب هێرشیان کردە سەر ڕۆژهەڵاتی دێرەزور. بەو هۆیەوە شەڕێکی سەخت لە نزیک گوندەکانی زیبان و ئەللتوا و ئەبو حەمام لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور و هەجین و حکومەتی دیمەشق و دیفاع ئەلوەتەنی دا ڕوویدا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٧ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. هەروەها بەگوێرەی هەمان ناوەند لە هێرشەکانی سەر گوندەکانی جەدیدە باگارا و دەلهە لە ٩ی ئابدا ١١هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٥ کەسی دیکەش برینداربوون. بەگشتی بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە هێرشەکانی سەر دێرەزور ١٣ کەس شەهیدبوون و ١٢کەسی دیکەش برینداربوون.
خەبات شەعیتی ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی هەجین و شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و جەزراوی دێرەزور، سەبارەت بە ئەو هێرشانەی ڕوویاندا بوو لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.
خەبات شەعیتی وتی: "هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی دیفاع ئەلوەتەنی کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدان هێرشەکەیان لە دێرەزور ئەنجامداوە. ئەم هێزانە بە توندی هێرشیان کردە سەر ناوچەی شەعیتات و بنکەکانمانیان بۆردومان کرد. هەروەها هەوڵەکانیان بۆ چوونە ناو هەرێمەکە لە لایەن هێزەکانمانەوە پووچەڵ کرایەوە.
خەبات شەعیتی ڕایگەیاند، کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و تاوانبارە هاوکارەکانی گرنگی بە خەڵک و وڵات نادەن، وڵات و زەویەکانیان بەتاڵان فرۆشتووە. لە لایەکی ترەوە قەسەدە بە هەموو هێزی خۆیەوە بۆ یەکڕیزی گەل و وڵات دەکات. چونکە ئامانجی سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دابین کردنی ئارامی گەل و ناوچەکەیە و بێگومان ئەو هێزانەی هێرشیان ئەنجامداوە وڵامێکی قورسیان دەدەینەوە.
"ئەم هێرشانە هیچ پەیوەندییەکی بە هۆزەکانەوە نییە"
خەبات شەعیتی، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم هێرشانە هیچ پەیوەندییەکیان بە هۆزەکانی ناوچەکەوە نییە، وتی: "ئەو هێرشانە لەلایەن حکومەتی دیمەشق و تاوانبارانی دیفاع ئەلوەتەنی ئەنجامدراون و لە لایەن کۆچەرییەکانەوە بە توندی شەرمەزار کراوە هۆزەکانیش جارێکی تر پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک نوێکردەوە.
"ڕاستەوخۆ گەل کرانە ئامانج"
جەزراوی دێرەزور یەکێک لە شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدەی ، وتی؛ "هێزەکانی حکوومەتی دیمەشق و تاوانبارەکانی هێرشیان کردە سەر ئەبو حەمامی دێرەزور من خۆم شاهیدی دۆخەکە بووم، ئێمە وەک شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشەکەمان دایەوە. لە هێرشەکەدا بە زانا بوون گەل بە تایبەتی ژنان و منداڵان کرانە ئامانج. ئامانج لەم هێرشانە تێکدانی یەکپارچەیی و ئارامی خاکەکەمانە، ئێمە بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە هەمیشە ئامادەی بەرخۆدان و پاراستنی گەلەکەمانین.