بەهۆی هێرشەکانی سەر دێرەزورەوە ژنێک شەهید بوو

دوای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشەکانی حکومەتی دیمەش و گروپە چەکدارەکانی دیفاع وەتەنییەوە ژنێک بە سەختی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

هێزەکانی حکومەتی دیمەش و گروپە چەکدارەکانی دیفاع وەتەنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارۆچکەی ئەبوو حەمام، کشکی و دەوروبەری شاری بسێرای ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزورییان بۆردوومانکرد.

ڕاگەیاندرا بە هۆی ئەو هێرشانەوە بۆسەر شارۆچکەی ئەبوو حەمام، ژنێک بە ناوی ڕەسمیە ساڵەحی (٤٠) ساڵ دوای ئەوەی بە سەختی بریندار دەبێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

بە هۆکاری هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەش و گروپە چەکدارەکانی دیفاع وەتەنییەوە لە ڕۆژی شەممەوە تاوەکو ئێستا ١٤ کەس شەهید بوون و ٢٦ کەسیش بریندابوون.