بەهۆی هێرشەکەی سەر کانتۆنی عەفرین-شەهبا، منداڵێک بریندار بوو
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی شەرا و شێراوای کانتۆنی عەفرین-شەهبا و کەمپی شەهبا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێک بریندار بوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی شەرا و شێراوای کانتۆنی عەفرین-شەهبا و کەمپی شەهبا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێک بریندار بوو.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمیەکان، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٩ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەیانی هێرشیان کردە سەر هێڵی شەرای کانتۆنی عەفرین – شەهبا.
ڕاگەیەندراوە کە شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی ڕزگاری عەفرین و چەتەکاندا ڕوویداوە و زیانی گیانی زۆر بەر چەتەکان کەوتووە. هاوکات ڕاگەیەندراوە کە دوای پێکدادانەکان چەتەکان لە ناوچەکە هەڵاتوون.
دوای هەوڵی چەتەکان دزەکردنیان بۆ ناو شەرا، سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی زیارەت، تنەبێ، شوارقا، مەرەناز و مالکیەی سەر بە شارۆچکەکانی شەرا و شێراوایان بۆردومان کرد.
هەروەها کەمپی شەهبا بۆردومان کراوە و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی لیلاڤ عەلی بەکر بریندار بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی شێراوا و دەوروبەری کەمپی شەهبا لە کشتهار و گوند و شارۆچکەکانی تل ڕفعەتی شەرا ڕووبەڕووی بۆردومانی قورس بوونەتەوە.