بەنداوی تشرین بەهۆی هێرشەکانی چەتەکانەوە لەکارکەوت
دەستەی وزەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەنداوی تشرین لە کار کەوتووە. کارەبا لە کانتۆنی بە تەواوەتی پچڕاوە.
دەستەی وزەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەنداوی تشرین لە کار کەوتووە. کارەبا لە کانتۆنی بە تەواوەتی پچڕاوە.
دەستەی وزەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین، بەنداوەکە بە تەاوەتی لەکارکەوتووە و رایگەیاند، کە هەموو کەلوپەلەکان مەترسی ژێر ئاوکەوتنیان هەیە. دەستەی وزە داوای ئاراستەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد کە بۆ رێگری لە کارەساتی مرۆیی دەبێت دەستبەجێ دەستوەردان بکەن.
بەنداوی تشرین کارەبای گوندەکانی دەوروبەری سرین، کۆبانێ، عەین عیسا، قنێ، چەلەبیە و کانتۆنی فورات دابین دەکات. بەهۆی بۆردومانی چڕەوە ئەو ناوچانە بە تەواوەتی کارەبایان بڕاوە.