بنکەیەکی هێزەکانی قەسەدە بۆردومان کرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چیای کەزوانای حەسەکە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)ی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چیای کەزوانای حەسەکە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)ی بۆردومان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی ناوچەکە یەک لە بنکە سەربازیەکانی قەسەدە لە چیای کەزوان لە حەسەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کراوە.
راگەیەندرا کە هێرشەکە بە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە. هێرشەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.