بەرخۆدان لە ڕێگەیی کۆچبەرییدا

جیهان موستەفا کە بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ناچاربووە لە شەهباوە کۆچ بکات، وتی: "ستەمێکی گەورە لە گەلەکەمان کرا. بەڵام پارێزگاریی لە خاکەکەمان دەکەین و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."

گرووپی چەتەی سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە دەوڵەتی تورک لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا بەوپەڕیی دڕندایەتییەوە هێرشی سەر شەهبایان کرد. ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بڕیاریاندا بە گواستنەوەی گەل لە شەهباوە بۆ ناوچە ئارامەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی.  دایکە جیهان موستەفایی تەمەن ٦٠ ساڵ کە خەڵکی گوندی کارە بابابی عەفرینە. یەكێکە لە کۆچبەرانی عەفرین و بە هۆیی داگیرکارییانەوە بۆ جاری دووەمە ناچاریی کۆچبەری دەبێتەوە، باسی زەحمەتی و ستەمی ئەو گرووپانە کرد کە لە ڕێگەی کۆچبەریی دووچاری بوون.

دایکە جیهان هێرشە داگیرکارییەکانی ٢٠١٨ی سەر عەفرینی بیرهێنایەوە، کە چۆن لەو کاتەدا لە گوندەکەی خۆیانەوە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان ناچاربوون خاک و زێدی خۆیان جێبهێڵن و ڕووبکەنە عەفرین و ئاماژەی بەوەدا لەو کاتەوە هەموو خێزانەکەیی لەم کۆچەوە بۆ ئەو کۆچ پەرتەوازە بوون.

'لە شەهبا ژیایینەوە'

دایکە جیهان ئاماژەی بەوەدا دوایی ئەوەی ڕوویانکردە شەهبا لە پاش تێپەڕاندنی زەحمەتییەکەی زۆر توانیان بە هاوکارییەکانی خەڵکی شەهبا ژیان سەرپێ بخنەوە و وتی: "لە شەهبا دۆخمان باش بوو، هەستمان بە ژیانەوە دەکرد. بەڵام دوای ماوەیەک بە هۆیی کێشەی تەندروستیمەوە ناچاربووم بچمە حەلەب و کچێکم لەگەڵمدا هات، بەڵام منداڵەکانم لە شەهبا مانەوە."

سەختتربوونی بۆردمانەکان و سەرلەنوێ کۆچبەری

جیهان موستەفا ڕایگەیاند، لە شەهبا هەموو کاتێک بۆردوومانکردن لە ئارادا بووە و بەتایبەت لەم هێرشانەی کۆتاییدا لە ژێر بۆردوومانێکی چڕدا پێکڕایی گەلی شەهبا ڕێگەیی کۆچبەرییان گرتووەتەبەر و وتی: "بەڕاستی گەل سەری لێشێوابوو، تەنانەت ئۆتۆمبیلێکمان پەیدا نەکرد بۆ گواستنەوەمان. بەو دۆخە ناساغییە تەندروستییەمەوە لەگەڵ لێشاویی کۆچبەراندا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئەو ڕێگە زەحمەتەمان بڕی تا گەشتین بە ڕەقە. ئاگام لە خێزانەکەم نەمابوو، دوای چوار ڕۆژ چاوم پێیان کەوتەوە."

دایکە جیهان بە ئیرادەوە باسی لەوەکرد وێڕای ئەوەی گەل زەحمەتییەکەی زۆری چەشتووە، بەڵام هەموو کاتێک لە بەرخۆدانندا دەبن و خاکیان دەپارێزن و دەگەن بەسەرکەوتن.