بە دیمەن

"بەسایەی ئیدارەی خۆبەڕێوبەریەوە، ئێمەی چەرکەس گەڕاینەوە سەر کولتووری خۆمان"

سەمیر حەبات لە نەتەوەی چەرکەسەوە باسی لەوە کرد کە لەگەڵ هاتنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج گۆڕانکاری زۆر دەستی پێکرد و کۆتایی بە تاریکی هات.

سەمیر حەبات کە لە نەتەوەی چەرکەسە سەبارەت بە بەرخۆدانی گەلی چەرکەس لە دژی تاریک پەرەستانی داعش و دوای ڕزگاری شاری منبج و ئەو گۆڕانکاریانەی لە نەتەوەی چەرکەسدا ڕوویدا، بۆ ئاژانسی هەواڵێ فورات قسەی کرد.

سەبارەت بە کۆچی چەرکەسییەکان لە ڕووسیا بۆ ناوچەکانی دیکە و بارودۆخیان لە سەردەمی داعشدا، سەمیر وتی: "دوای کۆچی چەرکاسییەکان ڕوومان لە شاری منبج کرد، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠ ساڵ لەمەوبەر ئەو کاتە شاری منبج وەک شارێکی وێرانە وا بوو. بەڵام بەدەستی هەموو نەتەوەکان منبج ئاوەدان کرایەوە، بە هاتنی چەتەکانی داعش، گەلی چەرکەس بە هەموو شێوەیەک لە هەموو شتێک قەدەغە کرا. تەنانەت ئاهەنگی هاوسەرگیری، زمان و تەنانەت کولتووریشمان قەدەغە کرا."

سەمیر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بە هاتنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و کۆتایی هاتنی تاریکی بە تایبەتی لە ١٥ی ئابدا، هەموو شتێک گۆڕا بۆ ڕۆژێکی نوێ و لەگەڵ دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا دامەزراوەکانی خۆمان کردەوە، لەبواری کولتوور و زمانمانەوە دەستمان بە چالاکیی کرد نێوان ئێمە و نەتەوەکان هیچ جیاوازییەک نییە ئەمە بە سایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە بەدەست هاتووە. کاتێک دەوڵەتی تورک هێرش دەکات، هەموو گەلان دەکاتە ئامانج، کاتێک ئاوی فورات دەبڕدرێت، زیان بە هەموو گەلان دەگەیەنێت، دەیەوێت هەموو گەلان لێرە لەناو ببات. بەڵام هەموو گەلان بەرخۆدان دەکەن."

لە کۆتایی قسەکانیدا سەمیر وتی: "بە ئازادکردنی منبج، چەرکەسییەکان گەڕانەوە بۆ سەر شێوازی جاران و بە کلتور و زمان و داب و نەریتی خۆیان ژیان دەکەن. لە سایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە، سەردەمێکی نوێ بۆ گەلی چەرکەس و گەلانی دیکە دەستی پێکرد، ئێستا لە ئاسایش و پێکەوەژیاندا دەژین."