چالاکیەکانی ٨ی ئازار لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن

ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی بە چالاکیەکانی ٨ی ئازار دەکەن. لە حەسەکە و منبج چالاکی بە بۆنەی ٨ی ئازارەوە ئەنجامدران.

حەسەکە

ئەندامانی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و کۆنگرا ستار، سەردانی بازگەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شەڕڤانان لە بەرەکانی زرگانی کانتۆنی قامشلۆ کرد.

لە سەردانەکەدا ژنان پشتگیری خۆیان بۆ هێزەکان پیشاندا و گوڵیان لەنێو شەڕڤاناندا بڵاوکردەوە.

ئەندامانی کۆنگرەی ستار و ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی قامشلۆ سەردانی ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – ژن، هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی – ژن و فیدراسیۆنی برینداران کرد.

کۆنگرا ستار ٨ی ئازاری لە ئەندامانی ئەو دەزگایانە پیرۆز کرد و دیاری پێشکەش کرد.

منبج

لە منبج نوسینگەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیە بۆ ناساندنی رۆژی جیهانی ژنان و دیاریکردنی ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا، ئەمڕۆ سمینارێکی لە هێڵی ئەبو قەلقە و تەل هۆزانی منبج ئەنجامدا.

ئەندامانی نوسینگەکە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئەو ناوچانە کۆبوەوە.

لە سیمینارەکەدا هاجەر ئەحمەد عەلی ئەندامی بەڕێوەبەری هێڵی قەلەق، سیهام حەمۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانەری منبج قسەیان کرد و ٨ی ئازاریان لە ژنان پیرۆز کرد. هەروەها رایانگەیاند کە شۆڕشی ژنان لە هەرێمەکە بۆ هەموو ژنانی جیهان بووەتە سەرچاوە.

سیهام حەمۆ باسی ئەوەی کرد کە ژنان لە سوریا دەستکەوتانی شەهیدان دەپارێزن و داوای لە هەموو ژنان کرد کە یەکگرتووبن، میراسی مێژوویی بەرخۆدانی ژنان بپارێزن و بۆ سەردەمی ئازادی بگۆڕن کە سوریایەکی دیموکراتی هەمەڕەنگ و ناناوەندی دروست بکەن.

ف.ق