چەتەکان رێگری لە پاسەکانی گواستنەوەی کۆچبەران دەکەن
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە مەبەستی گواستنەوەی مەدەنییەکان ٥٠ پاس بۆ شێراوا و شەهبا رەوانە کران، بەڵام ئەو پاسانە لەلایەن چەتەکانەوە راگیران.
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە مەبەستی گواستنەوەی مەدەنییەکان ٥٠ پاس بۆ شێراوا و شەهبا رەوانە کران، بەڵام ئەو پاسانە لەلایەن چەتەکانەوە راگیران.
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر تلرەفعەت و شەهبا، ئەنجومەنی گەلی عەفرین و شەهبا بە ئامانجی رێگریی لە کۆمەڵکوژی بڕیاری گواستنەوەی گەل بۆ ناوچە پارێزراوەکانی دا. لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا لە دووی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە دەست بە گواستنەوەی گەل بۆ هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرا.
تائێستا بە دەیان هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ رەقا و تەبقا. بەڵام هێشتاش ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە شەهبا ماونەوە.
ئێوارەی دوێنێ بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان ٥٠ پاس روویان کردە شێراوا و شەهبا، دەبوایە ئەمڕۆ هاووڵاتیان لەو ناوچانە بگوازرانەیەوە، بەڵام پاسەکان لە شارۆچکەی ئەحداس لە لایەن چەتەکانەوە وەستێندراون.
هەوڵەکان بۆ پەرینەوەی پاسەکان بەردەوامن.