چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ کەسیان ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەواری شاری ڕاجۆی عەفرینی داگیرکراو، ٢ کەسیان ڕفاند.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەواری شاری ڕاجۆی عەفرینی داگیرکراو، ٢ کەسیان ڕفاند.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند چەتەکانی "فەیلەق ئەلشام"ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی مەیدان ئەکبەسی ڕاجۆ، زەکەریا هۆرۆ (٦٠ ساڵ) و کەمئەندامێک بە ناوی زیاد هۆرۆ (٢٥ ساڵ)یان ڕفاند.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی پەزەکانیان لە نزیک هەرێمەکانی سەر سنوور لەوەڕاندووە، ئەوانیان ڕفاندووە و براونەتە شوێنێکی نادیار.