'چی دەبێت باببێت ئێمە خاوەنداری لە میراتی شەهیدان دەکەین'
ئایشە ئەفەندی رایگەیاند، میراتی شەهیدان هەزاران دەستکەوتی بونیادناوە و "شەهیدان ژیانی خۆپیان لەپێناو ئازادی و ئاشتی بەخت کردووە".
ئایشە ئەفەندی رایگەیاند، میراتی شەهیدان هەزاران دەستکەوتی بونیادناوە و "شەهیدان ژیانی خۆپیان لەپێناو ئازادی و ئاشتی بەخت کردووە".
خۆبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکی باکور-رۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٧دا رۆژی ٢٥ی نیسانی وەک رۆژی شەهیدان دیاریکردبوو. لەو رێکەوتە بەدواوە هەموو ساڵێک بۆ یادی شەهیدانی قەرەچۆخ و سەرجەم شەهیدان بەمەراسیمی جیاجیا یادی ئەو شەهیدانە دەکرێتەوە.
شۆڕشی رۆژئاوا بە شەهیدانی قارەمانیەوە دەناسرێت. بنەمای سەرەکی پاراستن و بونیادنانی سوریایەکی دیموکراتیک و رزگارکردنی کوردستانە، بەو بنەمایانەوە و بۆ ئەو پێناوە بە هەزاران کەس گیانیان بەختکردووە. بۆ ژیانێکی یەکسان، ئازاد، ئاشتی و بۆ یەکسانی گەلانی کورد، عەرەب، ئاشوری، ئەرمەنی، سوریانی، چەرکەس، ئێزدی، تورکمەن و کلدان ژمارەیەکی زۆر کچ و کوڕی پێکهاتە جیاجیاکانی ئەم هەرێمە گیانبازی بێهاوتایان کرد، گیانی خۆیان بەخشی، بۆ ئەوەی گەلەکەیان بە ئازادی بژی.
لە بزوتنەوەی ئازادیدا بە نزیکەیی هەموو رۆژێک شەهید لەپێوان رزگاری کوردستان دەبەخشرێت. وەک چۆن کە ئەو تێکۆشانە بە حەقی قەرارەوە دەستیپێکرد، تا رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە. ئەو تێکۆشانەش گۆڕدرا بۆ شۆڕشێک، ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیە، لە دامەزراندنیەوە تائەمرۆ رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر دەبێت.
بە بۆنەی ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ بۆ سەر چیای قەرەچۆخ لە هەرێمی دێرک، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور-رۆژهەڵاتی سوریا ئەو رۆژەی وەک رۆژی شەهیدان راگەیاند. سەبارەت بە رۆژی شەهیدان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات ئایشە ئەفەندی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئایشە ئەفەندی باسی لەوەکرد کە جی دەبێت با بێت تا سەر خاوەنداری لە میراتی شەهیدان دەکەن و وتی، "میراتێکمان هەیە، ئەوەش میراتی شەهیدانە. میراتی بەسەدان ساڵەیە. لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکارانە، گوشار و سڕینەوەی مێژوو، هەبوون و ناسنامەی کورد، بزوتنەوەی ئازادی بەرامبەر ئەوانە وەستایەوە. ئەو بزوتنەوەیە گۆڕدرا بۆ ژیانێکی نوێ. بە راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەرایەتیش لە هەر چوارپارچەی کوردستان دۆزێک، هەبوونێک و ناسنامەیەک دروستبوو".
ئەفەندی بەم جۆرە بەردەوام بوو، " لە زیندانی ئامەدەوە، ئەنفال، کۆمەڵکوژی حەڵەبجە و تا ئەمرۆش ئەو میراتەی شەهیدان بەردەوامە. هەموو گەل ئیتر مێژووی شەهیدان دەناسێت، چاویان کراوەتەوە، لە سایەی شەهیدان و رۆژی ژیانەوەوە هاتەدی. کاتێک دەڵێین دەستکەوتمان هەیە، لەناو ئەو دەستکەوتانەدا میراتی شەهیدان هەیە. لە هەر بنەماڵەیەکدا دوو سێ شەهید هەیە. ئەوەش میراتێکە. بەرخودان و گرتنەبەری رێگەی شەهیدانە.
دەبێت ئێمە دەستکەوتەکانمان بپارێزین، دەبێت خاوەنداری لە گۆڕستانی شەهیدان بکەن، دەبێت ئیتر لە تەواوی رۆژئاواش گۆڕستانەکان بپارێزرێن. لەبەر ئەوەی ئەوانە دەستکەوتی ئێمەن، ئەوانە هێڵی سوری ئێمەن. لە شەری کۆبانێدا گەلەکەمان لە باکووری کوردستان وتیان 'نەکا گۆڕستانەکانی شەهیدانمان شتێکی لێ هاتبێت، ئێمە هێڵی ئەوان دەپارێزین و رێبازیان دەگرینەبەر'. سەرجەم نەتەوەکانی هەرێمەش، لە ژێر سایەی ئەو شەهیدانە دەژین و بە درێژەدان بە رێگەی شەهیدان بەردەوامن لە ژیان".
ئایشە ئەفەندی، رایگەیاند، کە لەگەڵ بەخشینی هەر شەهیدێک زیاتر بە هێڵی شەهیدانەوە پەیوەست دەبن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "رۆژانە شەهید دەبەخشین. ئەو شەهیدانەش هێڵی سوری ئێمەن و دەبێت پارێزگارییان لێبکرێت. ئەو هێڵە سوورەش بە خوێنی رۆڵەکانمان نەخشێندراوە. لە شەڕی کۆبانێدا چالاکی ئارین میرکان، خوێندنگەی سەرزۆری، ئەو شەهیدەی قاچی خۆی بەستەوە و لە بەرامبەر تانک وەستایەوە، ئەوەش هەموو هێڵی ئێمەیە و دەبێت ئێمە خاوەنداری لەو شەهیدانە بکەین".
ئایشە ئەفەندی لە کۆتاییدا بەڵێنی درێژەدان بە رێگەی شەهیدانی دا و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "دایکانیش لە ژێر تابوتی شەهیدەکاندا بەڵێنی ئازادی و ئاشتییان داوە. دایکی چوار شەهید ئیتر دەڵێت 'بە بێ منداڵ دەتوانم بژیم، بە بێ وڵات ناتوانم'. ئەو هێڵەی ئەمرۆ ئێمە لەسەری دەژین لەسایەی شەهیدانە. بانگەوازمان بۆ سەرجەم گەلان ئەوەیە کە خاوەنداری لە میراتی شەهیدان بکەن. ئەم جەژنەی شەهیدانیش دەبێتە بۆنەی ئازادی و ئاشتی".
هـ . ب