داگیرکەران لە منبج کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان سوتاند
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی رۆژئاوای منبجیان سوتاند.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی رۆژئاوای منبجیان سوتاند.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی رۆژئاوای کانتۆنی منبج بەرداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی بەرەبەیانی تا ٠٥:٠٠ ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی ئەلئولشی تا گوندی ئەلبوغازی رۆژئاوای کانتۆنی منبج بەردەواوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەو هۆیەوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و زۆرینەی زەویە کشتوکاڵیەکانی تەنیوەتەوە و ئاگرێکی گەورە ناوچەکەی گرتووەتەوە.
هـ . ب