داگیرکەران ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزارییان کردە ئامانج؛ ٢ کەس شەهیدبوون- نوێکرایەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر رێگەی بەنداوی سرین-تشرین ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شۆفێری ئەمبوڵانسەکە و بریندارێک کە دەگوازرایەوە شەهیدبوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر رێگەی بەنداوی سرین-تشرین ئەمبوڵانسێکی بۆردومان کرد، کە بریندارانی بۆ کۆبانێ دەگواستەوە.

لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا، شۆفێری ئەمبوڵانسەکە و بریندارێکی ناو ئەمبوڵانسەکە شەهیدبوون و پەرستارێک و بریندارێکی دیکە ناو ئەمبوڵانسەکەش بە سەختی برینداربوون.