دانیشتوانی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشەکانی سەر دێرەزور ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی حکومەتی شامیان بۆ سەر دێرەزور شەرمەزارکرد.

دانیشتوانی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشەکانی ئەم دوایەی حکومەتی شام و چەتەکانی بەرگری نیشتیمانی (دیفاع ئەلوەتەنی) کە کۆمەڵکوژییان لەسەر گوندەکانی دێرەزور پێکهێنا، ڕژنانە شەقامەکان و بە توندی ئەو هێرشانەیان شەرمەزارکرد.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی ئاشتی بەردەوام بوو. بەشداربووانی رێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی وێنەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە و وتنەوەی دروشمەکانەوە و ئەو هێرشانەیان شەرمەزارکرد.

دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، لەو کاتەدا جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فرات، مزگین خەلیل قسەیکرد و سڵاوی لە بەخۆدانەکانی دێرەزور کرد.

مزگین خەلیل لە قسەکانیدا جەختی لەوەکردوە تا کۆتایی لەگەڵ بەرخۆدانەکاندا دەبن  و وتی: "ئەو هێرشانەی حکومەتی شام و چەتاکانی جێگەی شەرمەزارییە. بە هێزی یەکگرتووی تەواوی گەلانی خۆمانەوە ڕێگە لەو هێرشانە دەگرین."

هەر لە چالاکیەکدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری عەین عیسا، حەزای محمەد هێرشەکانی شەرمەزارکرد و ئاماژەی بەوەدا: "ڕێ لەبەر ئەو هێرشانە دەگرین و هاوخەباتی شەڕڤانانین."