دانیشتوانی عەین عیسا گۆشەگیریی ئیمرالی و قەدەغەکردنی کۆبوونەوەکانیان شەرمەزار کرد
دانیشتوانی عەین عیسا و کۆچبەرانی گرێ سپی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان شەرمەزار کرد و پەیامی بەرفراوانکردنی بەرخۆدانیان راگەیاند.
دانیشتوانی عەین عیسا و کۆچبەرانی گرێ سپی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان شەرمەزار کرد و پەیامی بەرفراوانکردنی بەرخۆدانیان راگەیاند.
دانیشتوانی عەین عیسا و کۆچبەرانی گرێ سپی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی جەستەیی بەڕێزیان کرد.
سابری نەبۆ، هاوسەرۆکی نوسینگەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لقی عەین عیسا لە بەردەم بارەگای پارتەکە بەیاننامەکەی خوێندەوە.
لە بەیاننامەکەدا، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و سزای نامرۆڤانەی دیسپلین و هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەرمەزار کرا.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی لە گەلانی ناوچەکە کراوە بە پێی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چەکدار بن، چونکە ئەوە تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونە لە ستەم و هەژموونی دەوڵەتانی داگیرکەر.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا بێدەنگی هێز و ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانی شەرمەزار کرد و داوایان لێکرا لە جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر دەوڵەتی تورک بەرپرسیاری بنوێنن.
لە کۆتاییدا بڕیاری پەرەدان بە تێکۆشان و بەرخۆدان لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درا.