دانیشووانی مەنبەج گۆشەگیری ئیمراڵیان شەرمەزار کرد
دانیشتووانی مەنبەج گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.
دانیشتووانی مەنبەج گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.
دانیشتووانی شاری موحتەرق و شارۆچکەی فاراتی کانتۆنی مەنبەج لەبەردەم مەجلیسی مەدەنی شاری موحتەرەق کۆبوونەوە و گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، ڕامی حەمدۆ خوێنرایەوە، گۆشەگیری شەرمەزارکرا و دووپاتکرایەوە گەلی هەرێمەکە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە ب تێکۆشان دەدەن.
هەروەها دووپاتکرایەوە دوژمن هەوڵدەدات لەڕێگەی مادەی هۆشبەرەوە گەنجان تێک بدات و بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.