ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین كه‌سێكی رفاند
به‌پێی زایارییهكان كه له ناوچه‌كه وه‌رگیراون، گروپی چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك 'ئه‌حرار شه‌رقیه' له گوندی مسكێی ناوچه‌ی جندرێس گوندنشینێكیان به ناوی حه‌نان یوسف محه‌مه‌د رفاندووه.
به‌پێی زایارییهكان كه له ناوچه‌كه وه‌رگیراون، گروپی چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك 'ئه‌حرار شه‌رقیه' له گوندی مسكێی ناوچه‌ی جندرێس گوندنشینێكیان به ناوی حه‌نان یوسف محه‌مه‌د رفاندووه.
حه‌نان یوسف محه‌مه‌د كاتێك له خاڵی پشكنیندا له گوندی سندیانكێ تێده‌په‌ڕی، له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه به لێدان رفێنرا. چاره‌نوسی ئه‌و گوندشینهی رفێنراوه نازانرێت.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ساڵی ٢٠١٨ به‌دواوه له عه‌فرینی داگیركراو به شێوه‌ی سیستماتیك تاوانی شه‌ڕ ده‌كات. رفاندنی مرۆڤه‌كان، تاڵان، ئه‌شكه‌نجه و كوشتن بوونه تاوانی رۆژانه.
هـ . ب