هێرشی چەتەکانی تەحریر ئەلشام کە پێشتر ناویان ئەلنوسرە بوو، بەردەوامن بۆ سەر حەڵەب و دەوروبەری. دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی داعش بەشێکی زۆری حەڵەب و شارەکانی دەوروبەری لەلایەن چەتەکانەوە داگیرکران، حکومەتی دیمەشق بەبێ هیچ بەرپەرچدانەوەیەک لە ناوچەکە کشایەوە. دەمهات تۆڵهڵدان ڕۆژنامەنووس سەبارەت بە هێرشەکان بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند؛ چەتەکان لە حەماوە بۆ درعا بە ناوچەیەکی بەرفراواندا بڵاوبوونەتەوە و وتی: "هیچ هێزێک نییە ڕووبەڕوویان ببێتەوە. هێزەکانی ڕژێم و ڕوسیا ناوچەکەیان بۆ چەتەکان بەجێهێشتووە."
دەمهات ئاماژەی بەوەدا کە چەتەکان بە ئامادەکارییەکی زۆرەوە هێرشیان دەستپێکردووە و هاوکات لەگەڵ هێرشەکەدا شانە نووستووەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشق دەستیان بە جموجوڵکردووە.
'کورد دەستی بە پێگەی خۆپاراستنی کردووە'
دەمهات لەبارەی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەڵەبەوە ڕوونکردنەوەیدا و وتی: " کورد بەرگری لە سیستەمی خۆی کردووە و کەوتووەتە حاڵەتی خۆپاراستنەوە و وتی: "چەتەکان هەوڵی هێرشکردنیان داوە بەڵام شکستیان هێناوە. جگە لەو هێرشانە هیچ هێرشێکی دیکە نەبووە. چەتەکان لە سەر هێڵەکانی شەهبا و ئەلباب و حەڵەب هێرشەکانیان بەردەوامە.
دەمهات ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو کەسانەی لە چەتەکان دەترسن ڕوو لە گەڕەکە کوردنشینەکان و هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەری دەکەن، بەهۆی جیاوازی مەزهەبییەوە ناتوانن لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەتەکان بمێننەوە.
دەمهات وتی: "دەوڵەتی تورک ناڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان لە ئەستۆ گرتووە و وەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورک هەڕەشەی هێرشی کردووە، ئەگەر سوریا دەست بە چارەسەری نەکات ئەوا ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاڵۆزی زیاتر دەبێتەوە. دەمهات لە میانەی قسەکانیدا ڕایگەیاند؛ چەتەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕاهێنانیان پێکراوە و هەر لە سیستەمی گەرمی شەوانەوە تا فڕۆکە خۆکوژەکان ئاشکرایە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پەروەردەیان بینیوە.
'تورکیا بۆ پلانەکانی چەتەکان بەکار دەهێنێت'
دەمهات تۆڵهڵدان باسی لەوەشکرد کە هێرشەکان هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ ناتۆ و ئەمریکا نییە و سەرنجی بۆ لێدوانی ئەمریکا ڕاکێشا و وتی: "دەوڵەتی تورک بە ناوی ناتۆەو سەرکردایەتی ئەو چەتانە دەکات، تورکیا ئەرکی کۆنترۆڵکردنی گروپە جیهادیەکان و وەرگرتنی پەنابەرانی سوریای پێدرا، بەڵام تورکیا هەم ئەرکی ناتۆ جێبەجێ دەکات و بە شێوەیەک ئەم چەتانە بۆ پلانەکانی بەکاردەهێنێت".
دەمهات ئاماژەی بەوەشدا کە ڕەنگە ئەمریکا ڕێگەی بە هێرشێکی لەو شێوەیە دابێت لە بەرژەوەندییەکانی خۆی، ئەمەش بەهۆی لاوازی ڕووسیایە لە ناوچەکەدا و ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە هێرشێکی لەو شێوەیە بۆ ئەمنیەتی ئیسرائیل ئەنجامدرابێت.
'تورکیا لە لاوازبوونی ڕووسیا و ئێران سوودمەند دەبێت'
دەمهات باسی لەوەشکرد، ڕووسیا و ئێران هەم لە شەڕی ناوچەکە و هەم لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا لاواز بوون و وتی: "رووسیا بەشێکی زۆری هێزی تەکنیکی خۆی گواستەوە بۆ ئۆکرانیا، لێرەش لاواز بووە. هەروەها لە شەڕی ناوچەکەدا ئێرانیش زیانی پێگەیشت. ئەگەرچی ئێران و ڕووسیا دەستبەرداری ئەم ناوچەیە نابن، بەڵام بەهۆی لاوازییەوە دەوڵەتی تورک دەرفەت پێک دەهێنێ و سوودمەند دەبێت لە بارودۆخەکە. بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە هەر کات زیاتر بە ڕۆحی سەفەربەریەوە ئامادەی خۆپاراستن بێت."