بە دیمەن

دەرچوون لە حەلەب بەردەوامە

چەتەکانی هەیئەی تەحریر ئەل شام چوونە نێو شاری حەلەب. گەلێک کەس هەوڵدەدەن لە حەلەب دەربچن.

دەرچوون لە حەلەب

چەتەکانی هەیئەی تەحریر ئەل شام  دوای نیوەڕۆی دوێنێ چوونە نێو شاری حەلەب.
یەکێتی شۆفێرانی تەبقە، دوێنێ بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە شارەکە دەربچن ٦٠ پاسی نارد. یەکێتی شۆفێران ئەمڕۆ ٥٠ی پاسئ بۆ حەلەب، ناردە ڕەقە. ١٩ پاسی کە خوێندکارانی شارەکەی تێدایە، حەلەبیان بەجێهێشت.


بەرپرس لە وێستەگەی پاسەکانی ڕەقە حەسەن ئەل خابوور ئاماژەی بەوەکرد گەل بەبێ بەرانبەر دەگوازنەوە. هەروەها حەسەن ئەل خابوور ئەوەشی دەستنیشانکرد کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ گەڕانەوەی گەل بەسەلامەتی ڕێ وشوێنی تایبەتی گرتۆتەبەر.
حەسەن ئەل خابوور ئەوەشی باسکرد ئەگەر پێویست بکات ئۆتۆمبێل دەنێرینە ناوەندی حەلەب. شوێنێکی سەلامەت بۆ هەموو لایەک پەیدا دەکەن.
هاوسەرۆکی یەکێتی شۆفێرانی تەبقە محەمەد ئەل عومەر ڕایگەیاند کە ئەرکی خۆیان بەجێ دەگەیەنن.
لە دەروازەی ئەبو عاسی لە تەبقە قەرەباڵغییەکی زۆر هەیە.