دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان پارتە سیاسییەکان لە قامیشلۆ کۆبوونەوە

دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا کە ناوەندەکەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، سەردانی چەند پارتێکی کرد و داوای کرد تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەهێز بکرێت.

دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە سەردانی پارتەکان بەردەوامە.

شاندەکە پێکهاتووە لە وتەبێژی دەسپێشخەرییەکە فەرزەند مونزور، ئەندامانی دەسپێشخەرییەکە فواد چۆلی و گوڵستان هیبۆ، سەردانی ناوەندی پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)، پارتی سەوزی دیموکراتیک و پارتی لیبراڵی کوردستانیان لە قامیشلۆ کرد.

شاندەکە لەگەڵ سکرتێری پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان تەڵاڵ محەمەد کۆبووەوە، فەرزەند مونزور ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی تا دێت مەزنتر و چالاکتر دەبیێت، گوتی: "پێویستە تێکۆشانێکی یاسایی و مافپەروەری و سیاسی بەهێزتر بکەین. بۆیە دەبێت پارتەکان دژی گۆشەگیری هەڵوێستیان یەک بخەن".

تەڵاڵ محەمەد ڕایگەیاند ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستەییەکی گرنگی قۆناغەکەیە بەتایبەت بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، گوتی: "پێویستە پارتە کوردییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خەبات بکەن. چالاکی لەم جۆرە بەشێوەیەکی کاریگەر لە بواری چاندی و سیاسی ئەنجام دەدرێن. ئێمە وەک پارتەکەمان، ئامادەین لەم بوارەدا کاربکەین".

لە سەردانی ناوەندی پارتی دیموکراتیکی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەدەکەسە شوکری حەمۆ جەختی کردەوە لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئازادی وی، ئازادی گەلی کوردە".  

هەروەها ڕایگەیاند پێویستە هەموو کەسێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەبات و تێکۆشان بکات.

لە سەردانی پارتی سەوزی دیموکراتیک، هاوسەرۆکی پارتەکە لوقمان ئەحمەد گوتی: "ئازادی سەرۆک، کلیلی چارەسەری ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سوریایە. بۆیە پێویستە پارت و لایەنگرانی ئازادی و دیموکراسی، بۆ ئازادی جەستەیی وی، تێکۆشانی یاسایی و سیاسی بکەن".

پاشان سەردانی ناوەندی پارتی لیبراڵی کوردستانیان کرد و ئامانجی سەردانەکەیان شرۆڤە کرد.

سکرتێری پارتەکە فەرهاد تەلۆ جەختی کردەوە بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "بەشداربوون لە هەڵمەتەکە، ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی و مرۆڤایەتییە. خەباتی ئێمە لەم ڕووەوە بەردەوام دەبێت".