دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دێرک کۆگایەکی ئاوی کردە ئامانج

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆگایەکی ئاوی لە گوندێکی شاری دێرک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومان کرد.

هێرشی داگیرکاری

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ١٩:٠٠ گوندی شەکرخاجی بۆردوومان کردووە. سەرچاوە خۆجێیەکان دووپاتی دەکەنەوە، لە هێرشەکەدا کۆگای ئاوی گوندەکە کراوەتە ئامانج.

دووپاتکرایەوە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا زیانی ماددی مەزن کەوتووەتەوە.