دەوڵەتی تورک گوندەکانی منبجی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی خۆی لە سەرلەبەیانیدا گوندەکانی باکووری منبجی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی خۆی لە سەرلەبەیانیدا گوندەکانی باکووری منبجی تۆپباران کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٠٥:٣٠ لانیکەم ٢١ گولـلە هاوەن بەر گوندەکانی دادات و محسەنلی باکووری منبج کەوتوون. تا کاتژمێر ١٠:٢٠ بە کاتی ناوچەکە هێرشە بەردەوام بووە.
هاوکات داگیرکەران گوندی شێخ عیسای شەهباشیان تۆپباران کرد. سەبارەت بەو تۆپبارانە هیچ زانیارییەک بەدەستنەهێندراوە.
هـ . ب