دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٣ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٣ کەسی دیکەی ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان، دەزگای هەواڵگری میتی تورک کە 'پۆلیسی سەربازی' لە هەرێمەکە دروست کردووە، لە کانتۆنی عەفرین ٣ هاوڵاتی مەدەنی دیکەی ڕفاند.

باسی ئەوشکراوە کە ناوی سێ کەسەکە بەم شێوەیەیە؛ مستەفا محەمەد (٢٨) لو گوندی دێر سوانی شەرا، مەحمود عەلی حسێن (٣٠) و فەرزاد ئەحمەد مەحمود (٢٨) خەڵکی گوندی چۆبۆنێی جندرێس.

چارەنووسی ئەو کەسانەی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕفێنراون، نادیارە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئازاری ٢٠١٨ەوە کە عەفرینی داگیر کرد، بە شێوەیەکی سیستماتیک و ئەنقەست تاوانی شەڕ دەکات و هاوڵاتیان دەکوژێت، دەڕفێنێت، تاڵان دەکات و بە زۆر لە شارەکەیان دەردەکات و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە دەدات.

ف.ق