دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی تری ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" کەسێکی تری لە جەندریسە ڕفاند.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" کەسێکی تری لە جەندریسە ڕفاند.
لە عەفرینی داگیرکراو چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەکیان بە ناوی ڕەشید محەمەد (٦٠ ساڵ) کە بە ڕەشید عیشۆ دەناسرێت، لەبەردەم ماڵەکەی لە گوندی تەل سلوری ناوچەی جەندریسەی عەفرین ڕفاند.
ڕاگەیاندراوە چەتەکان هاوڵاتیەکەیان بردۆتە باشوری تەل سلور و تا ئێستا زانیاری دەربارەی نازانرێت.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێجگە لە چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" لە جەندریسە دوو دانیشتوویان بە ناوەکانی عەبدۆ شێخۆ (٤٦ ساڵ) و نەزمی حەمۆ (٤٢ ساڵ) ڕفاند.