دەوڵەتی تورک لە شەرا هێرشی کردە سەر خوێندنگەیەک
دەووڵەتی تورک لە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی عەفرین- شەهبا هێرشی کردە سەر خوێندنگەیەک.
دەووڵەتی تورک لە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی عەفرین- شەهبا هێرشی کردە سەر خوێندنگەیەک.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیادیان کردووە.
لە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی عەفرین- شەهبا خوێندنگەیەک لە گوندی ئەجارە شەوی رابردوو کرایە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بەر خوێندنگەکە کەوت.
بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممەش کاتژمێر ٠٧:٣٠ دوو جار هێرشکرایە سەر گوندی هربل و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
لە کانتۆنەکەدا گوندەکانی بێنێ، کەشتار، شێورخە، تل مەدیق، تل جیجان، سەمۆقا و بەنداوی شەهبا لە لایەن داگیرکەرانەوە بە دەیان جار بە کاتیوشا و هاوەن بۆردومان کراون.