دەوڵەتی تورک لەمانگێکدا ٩١ جار هێرشی کردووەتە سەر عەفرین-شەهبا
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەمانگی نیساندا ٩١ جار هێرشیان کردووەتەسەر کانتۆنی عەفرین-شەهبا.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەمانگی نیساندا ٩١ جار هێرشیان کردووەتەسەر کانتۆنی عەفرین-شەهبا.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی رزگاری عەفرین ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە مانگی نیساندا بۆ سەر هەرێمەکانی عفرین-شەهبا بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکە داگیرکەران لە نێوان ١ تا ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤دا ٩١ جار هێرشیان کردووەتە سەر ٣٧ ناوچەی کانتۆنی عەفرین و شەهبا.
لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، کە هێرشەکان بە کاتیوشا و هاوەن، تانک، بۆمبهاوێژ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن، بی ٧ و موشەک ئەنجامدراون. هێرشەکان زیانی گیانیان بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددیان لێکەوتووەتەوە.
هـ . ب