دەوڵەتی تورک شێراوای عەفرین بۆردومان دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر گوندێکی ناوچەى شێراوای عەفرین بۆردومان دەکات.
سوپای تورکی داگیرکەر گوندێکی ناوچەى شێراوای عەفرین بۆردومان دەکات.
هێرش و بۆردومانەکەى سوپای تورک ئەم بەیانییە بۆ سەر گوندی دێرجملێ و دەورووبەری بوە لە ناوچەى شێراوای عەفرین.
لەبارەی ئەنجام و زیانەکانی هێرشەوە زانیارییەکی روون و ورد لە بەردەستدا نییە.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ٤ی حوزەیران هێرشی کردە سەر ناوچەکە و کچێکی تەمەن ١٤ ساڵیان بە ناوی زەینەب حسێن ئیبراهیم کوشت.
ژ.ت