هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

فیدراسیۆنی کەمئەندامەکان: ئێمە بەردەوام گەلەکەمان دەپارێزین

فیدراسیۆنی کەمئەندامەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە ئامادەین لە هەموو شوێنێک بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەمان هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێ بکەین.

فیدراسیۆنی کەمئەندامەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە شەڕ و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی فیدراسیۆنەکەدا هاتووە؛ شەڕ و ئاڵۆزیەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری لەسەر تەواوی سوریا هەیە، بارودۆخی ئێستای وڵات خراپترە و گەلانی ناوچەکە ڕووبەڕووی کارەساتی گەورە دەکاتەوە. هێزەکانی چەتەکانی نوسرە کە سەر بە داعشن لە ٢٧ ی تشرینی دووەمەوە بە پشتیوانی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک جارێکی تر هێرشیان دەست پێکردووتەوە.

گومان لەوەدا نییە کە ڕوسیا و ڕژێمی سوریاش دەستیان لە پلانی هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتەکانی نوسرە بۆ سەر حەلەب و دەوروبەریدا بێت. جێی ئاماژەیه سەردەمی ئەو هێرش و گفتوگۆیانەی ئێستا خودی ڕژێمی سوریایه و مادام کەسایەتێکی لاواز و بێ کاریگەر وەک بەشار ئەسەد هەبێت بارودۆخی وڵات لەوەی کە هەیە خراپتر دەبێت.

لاوازی سیستمی سوریا و نائارامییەکان هۆکاری ئەوەیە وڵات بەرەو پێشهاتێکی مەترسیدار بڕوات و گەلانی ناوچەکە ڕووبەڕووی دۆخی پەنابەریی و کۆچبەری ببنەوە. زیاتر لە ١٢ ساڵە گەلانی سوریا قەد ئاشتی و ئارامیان بەخۆیانەوە نەبینیوە و بەردەوام هەرجۆرە زوڵمێکیان لێکراوە.

پێویستە گەلانی سوریا ئەوە بزانن کە ئەمڕۆ جەنگی جیهانی سێیەم لەسەر سەریان ڕوودەدات و لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت خۆیان بۆ هەر جۆرە پێشهاتێک ئامادە بکەن بە تایبەت دەبێت لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی ئامادە بکەین.

ئێمە وەک شەڕڤانانی کەمئەندامی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەین هەموو شتێک بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەمان بکەین. تەنانەت بە دەستێک، قاچێک و چاوێکیشەوە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیا و باوەڕ و هێزێک کە لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان وەردەگرین لە دژی هەموو هێرشەکان بۆ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی گەلەکەمان لە بەرخۆدان و تێکۆشاندا دەبین."