گەل خاوەنداری لە قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات

عەبدولڕەحمان ئەلدخیویژ، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ڕایگەیاند، گەل متمانەی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدە لاواز نەبووە، هیچ هێرشێک ناتوانێت یەکڕیزی گەلان تێکبدات، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە یەکگرتوویی گەلان هێرشەکان پووچەڵ دەکاتەوە.

هەرێمی دێرەزور دوای ڕزگارکردنی لە دەستی چەتەکانی داعش، لەسەر بنەمای ئەنجوومەن و کۆمۆنەکان لە چوارچێوەی سیستمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا سیستەمی خۆبەڕێوەبەری خۆی دامەزراند. بەڵام لەم دواییانەدا هێرشەکان بۆ سەر ئەم هەرێمە و سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری زیادیان کردووە. ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور، عەبدولرەحمان ئەلدخیویژ، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کانتۆنی دێرەزور لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

ئەلدخیویژ جەختی لەوە کردەوە کە لەدوای پەرەسەندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمەکە یەکیەتی خۆیان لەدەوری ئەم سیستەمە دەست پێکرد و ئاماژەی بەوەشدا کە دێرەزور لەڕووی جوگرافییەوە گەورەیە و ناوچەیەکی شیاوی کشتوکاڵییە، لەدوای ئازادکردنی دێرەزور مۆزایکی گەلان دروست بوو کە تێیدا گەلان، ئایین و بیروباوەڕەکانی ناوچەکە پێکەوە ژیانیان دەست پێکرد و ئەم سیستەمەش بەمتمانەیەکی بەهێزەوە دامەزرا. گەل لەبەرامبەر دەستپێشخەری سیاسی و هێرشەکانی سەر دێرەزور بەهێزتر و یەکگرتووانە هەڵسوکەوتی کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشەکانی ئەم دواییە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر گەل نەبووە و متمانەی گەل بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لاواز نەبووە.

"پڕوپاگەندەکان بە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوەگێڕییە لە ناوچەکەدا"

ئەلدخیویژ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پڕوپاگەندەی دەرەکی دژ بە ڕاستیەکانە و پڕوپاگەندەکان بەمەبەستی ئاژاوەگێریی ئەنجام دەدرێت. و هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن لە بەرژەوەندی ئەو هێزانەدا کار دەکەن و وتی، دوای ئازادکردنی دێرەزور لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیکەوە ئەنجوومەنی یاسادانان، دادوەری و جێبەجێکردن پێکهێنران. ئێستاش بە پێی ئەو ئەنجوومەنە کارەکان بەڕێوە دەچێت و ئارمانج خزمەتکردنی گەلە.

" ئیرادە و باوەڕی گەل بە قەسەدە بەردەوامە"

ئەلدخیویژ، ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی تورک و حکومەتی دیمەشق و هەندێک لە هێزە هەرێمییەکان هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە دەدەن لە دێرەزور و وتی، ئەو هێزانە سیاسەتی شەڕی تایبەت لە دژی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری پەیڕەو دەکەن بەڵام زیاتر لە 500 هەزار کەس لە ناوچەکەدا دەژین کە لە دەوری سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دێرەزوور کۆبوونەوەتەو و جەختی لەوە کردەوە کە گەل بە گشتی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ متمانەی بەم سیستەمە لە زیادبووندایە. گەل بە هیچ شێوەیەک باوەڕی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە دەست نەداوە. بەڵکوو ئەم هێرشانە متمانەمان بە یەکگرتوویی، هێزی بەرگری و ئیدارەییمان زیادتر دەکات. هەرکەس ولایەنێک دژی سیستەمی گەل بێت و ئاسایشی بخاتە مەترسییەوە، دوژمنی ژمارە یەکی گەلە. گەل لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیکە و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و پاراستنی هەرێمەکەیە و لەبەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکەین."